• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 63
  • پێنج شەممه 10/4/1395
  • رۆژژمێر :

بۆچی دڵ توشی شێرپه‌نجه‌ نابێت؟ 

شێرپەنجە نەخۆشییەکە بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی لەش دەگرێتەوە و بە یەکێک لە ترسناکترین نەخۆشییەکان دادەنرێت کە ساڵانە چەندین خەڵک بەهۆیەوە  گیان لەدەست دەدەن.

تا ئێستا ڕوی نەداوە که‌ که‌سێک توشی شێرپه‌نجه‌ی دڵ cardiac cancer بووبێت، هیچ کەسێکیش تا ئێستا گوێی لێ نەبووە پزیشکەکان بڵێن نەخۆشەکە تووشی شێرپەنجەی دڵ بووە.


هه‌ر خانه‌یه‌ک له‌ له‌شدا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجەی‌ زۆر به‌هێزه‌ خانه‌کانی دڵ نه‌بێت، وه‌ک ئاشکرایه‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی دروست بن ده‌بێت به‌ زنجیره‌یه‌ک له‌ بازدانی ترشه‌ ناوکییه‌کانی DNA  دا بڕۆن، بازدان وا له‌خانه‌کان ئه‌کات که‌ زیاتر دابه‌ش بن بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی ناسروشتی شێرپه‌نجه‌ دروست بێت، به‌ڵام دابه‌شبوونی خانه‌ له‌ دڵه‌ ماسولکه‌کان یاخود خانه‌کانی دڵدا ڕوونادات، لەبەر ئەم هۆیه‌شه‌ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌ دڵدا دروست نابێت.

 

ئه‌ندامه‌کانی تری له‌ش به‌ ئاسانی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ییەکانی تێدا گه‌شه‌ ئه‌کات وه‌ک جگەر و مه‌مک و کۆلون و پرۆستات و مناڵدان و په‌نکریاس و مێشک..هتد.

خانه‌کان له‌ له‌شدا به‌ شێوه‌ی ناسروشتی گه‌شه‌ دەکەن بەمەش دەوترێت خانه‌ شێرپه‌نجەییەکان‌، به‌ڵام ڕوودانی دابه‌شبوونی خانه‌ له‌ ناو دڵدا له‌دوای له‌ دایک بوون ده‌وه‌ستێت، واته‌ دابه‌شبوونی خانه‌ ڕوونادات پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ له‌ دایک ده‌بێت، ئه‌مه‌ش تاکه‌ هۆکاره‌ که‌ دڵ توشی شێرپه‌نجه‌ نابێت.

 

سایتی nrt