زیانەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مۆبایل
به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌نیویۆرك ده‌ركه‌وتوه ئه‌و مۆبایلانه‌ی كهئینتهرنێتی تێدا به‌كارده‌هێنرێت ده‌بێته هۆی ئازاردانی چاوه‌كان و سه‌رئێشه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌رێی مۆبایله‌وه ئینته‌رنێت ده‌كه‌نه‌وه‌و نامه‌كانیان ته‌ماشا ده‌كه‌ن ناچار ده‌بن مۆبایل له‌چاویان نزیك بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش زۆر نزیكتره له‌كاتی خوێندنەوەی كتێب و رۆژنامه‌كان، ئه‌مه‌ش واده‌كات چاو توشی ماندوێتی بكات.
به‌پێی دەرەنجامی هەندێک توێژینەوەی تر نزیك كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان له‌چاو له‌گه‌ڵ بچوكی نوسین لهمۆبایلدا ده‌بێته هۆی ماندوكردنی كه‌سه‌كه و به‌تایبه‌ت لەو كه‌سانه‌ی كهچاویلكه و عه‌ده‌سه داده‌نێن.
مارك رۆزنفیلد به‌رپرسیاری توێژینه‌وه‌كه لەمبارەیەوە دەڵێت " باشتر وایە ئه‌و كه‌سه مۆبایلهكەی بۆ ماوەیەکی کەم بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی چاوی زیانی پێنەگات، وتیشی به‌و هۆیه‌وه ئه‌و كه‌سه توشی ئازاری چاوه‌كان و سه‌ر و مێشك ده‌بێت."
ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە ده‌كرێت ناردنی نامه و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌مۆبایله‌وه ببێته هۆی (وشك بونه‌وه‌ی چاو) و هه‌ستكردن به‌بێزاری و روون نه‌بوونی ئاستی بینین له‌دوای زۆر به‌كارهێنان.