چەند رێگایەکی جیاواز بۆ پاککردنەوەی جلی سپی
پاککردنەوەی جلوبەرگی سپی یەکێکە لە کارە گرانەکانی خانمان و زۆرجار فاست بەکاردەھێنن بۆ پاککردنەوەی، بەڵام دەتوانیت جێگرەوەی فاست بەکاربھێنیت.
بۆئەوەی بەبێ فاست جلە سپییەکانت پاکبکەیتەوە دەتوانیت ئەم رێگایانە بەکاربھێنیت:
-لەگەڵ جلەکانتدا لیمۆیەکی قاشکراو بکەرە ناو تەشتێکەوە و پێویستە ئاوەکەی زۆر گەرم بێت و بۆماوەی کاتژمێرێک تیایدا بیھێڵەرەوە و دواتر وەک جاران بیشۆ.
-ئەگەر جلەکانت بە جلشۆر وشک بکەیتەوە ئەوا بەباشی پاکنابنەوە و لەبری ئەوە دوای شتن وشکیان مەکەرەوە و بیانخەرە بەر تیشکی خۆر و با بەخاویی وشک ببنەوە.
-دەتوانیت سرکەی سپی بکەیتە ناو جلشۆرەکەتەوە و بۆماوەیەک بەوشێوەیە جلەکانت بشۆیت و دواتر تاید و پاکژکەرەوەی تێبکەیت.
-جلەکانت بکەرە ناو تێکەڵەیەکی ٤ لیتر ئاو لەگەڵ کوپێک سۆدەی ناندا و ماوەی چەند کاتژمێرێک تیایدا بیھێڵەرەوە و دواتر بیشۆ.
-دەتوانیت ماددەی بۆراکس کە لە مارکێتەکان دەستدەکەوێت بیخەیتە ناو جلشۆرەوە و جلە سپییەکانتی پێ پاک بکەیتەوە.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی