• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 62
  • دوو شەممه 4/5/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێکارێک بۆ لابردنى هۆرمۆنى ناو گۆشتى مریشک
 


گۆشتى مریشک یەکێکە لەو گۆشتە بەسوودانەى کە پێویشتى زۆرى جەستەى مرۆڤ بە پرۆتین پڕ دەکاتەوە، لێرە و لەوی زۆر باس لەوە دەکرێت کە هۆرمۆن دەدرێت بەو مریشکانەى کە ئێستا لە کێڵگە پەلەوەریەکاندا بەخێو دەکرێن.


بۆ ئەوەى بتوانێت گۆشتى مریشکێکى بەسوود و خواردنێکى بەتام بۆ خۆت و ئەندامانى خێزانەکەت ئامادە بکەیت ئەوا دەتوانین بەم رێکارە سادە خۆت ئەندامانى دیکەى خێزان لە ئەگەرى بوونى هەر هۆرمۆنێک لەنێو گۆشتى مریشکدا رزگار بکەیت و خواردنى تەندروست لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەتدا بخۆیت.


   بەر لە هەموو شتێک کاتێک مریشکەکەت دەخەیتە سەر ئاگر، کەمێک ئاوى سارد بکەرە نێو مەنجەڵەکەت و ئینجا مریشکەکەت کە پێشتر ورد کردووە یان بە ساغى بخە ناو مەنجەلەکەوە بە ئاگرێکى هێواش با بۆ ماوەى ١٠ خولەک بکوڵێت.


پاش تێپەڕبوونى ١٠ خولەک یان کەمتر مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرەکە دابگرە و دواتر کە سەرى مەنجەڵەکە لادەبەیت، دەبینیت ئاوەکە کەمێک رەنگى گۆڕاوە و ڵێڵ بووە و پارچەى بچووک بچووکى سپى وردیشی تێدایە کە ئەمانەش چەورین، لە راستیدا تۆ بەمە بڕێکى زۆر لە هۆرمۆنەکە و هەندێک چەوری زیانبەخشیشت لە مریشکەوە کردۆتە دەرەوە.


دواتر ئەو ئاوە بڕژێنە و مەنجەڵەکە بشۆ ئەگەر جارێکى تریش مریشکە بە ئاوى بشۆیتەوە رێژەى هۆرمۆنەکە کەمتر دەبێتەوە، بەمەش مریشکەت ئامادەیە بۆ لێنان.

  جێى وەبیرهێنانەوەیە هۆرمۆن لە سەداسەد لە گۆشتى مریشک نایەتە دەرەوە چونکە کارلێکى کردووە و رێژەیەک لە ناو مریشکەدا هەر دەمنێتێەوە بەڵام بەم رێکارە رێژەکەى زۆر کەم دەبێتەوە.

 

سایتی کانالی NRT