زیانەکانی خەوتن دوای نانخواردن
کاتێک نان دەخۆین بەشێوەیەکی گشتی هەست بەوەدەکەین کەخەومان دێت، بەڵام مانای ئەوە نیە بێ گوێدانە تەندروستیمان لەهەر کاتێکدا خەومان هات بخەوین، چونکە هه‌ندێك خه‌وتن هه‌یه زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت وەک خەوی دوای نان خواردن، کەدەبێتە هۆی زیادبوونی کێشمان به‌تایبه‌تی خه‌وی دوای نانی نیوه‌ڕۆ.
خه‌وتن له‌دوای نان خواردنی نیوڕۆ سودی نیه و پێی ناحه‌وێیته‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر پێش خه‌وی شه‌ویش نان بخۆیت زیانی هه‌یه، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ست به حه‌وانه‌وه بكه‌یت به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به ماندووێتی ده‌كه‌یت، چونكه له‌و كاته‌دا له‌ش له كرداری هه‌رسكردندایه، هه‌میشه دوای نان خواردن له‌ش پێویستی به جوڵه‌یه و ئامۆژگاری ده‌كرێین به‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین دوای ناخواردن نه‌بخه‌وین نه‌دانیشین.
به‌پێی توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌می خه‌وی شه‌و په‌یوه‌ندی به كێشی زیاد و چه‌وری زۆره‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه راسته‌وخۆ دوای نان خواردن خه‌وتن زیانی هه‌یه و پێویسته لایه‌نی كه‌م له‌دوایی 2 كاتژمێر نان خواردن ئینجا بخه‌ویت، چونكه هاوكاری له‌ش ده‌كه‌یت بۆ هه‌رسكردن و توانه‌وه‌ی چه‌وریه‌كان نه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوونی.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خه‌وی دوای نان خواردن به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ترشی گه‌ده‌یه، هه‌وڵبده له دوای نان خواردن به كاری ماڵه‌وه یان هه‌ر جوڵه‌و چالاكیه‌كی تره‌وه خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت تا ماوه‌ی نێوان خه‌و و ناخواردن دووربێت له‌یه‌كه‌وه.
خه‌ندان لایف