• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 153
  • یەكشەممه 10/5/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێگایەکی ئاسان بۆ خەواندنی منداڵ


مێشکی ئێمە بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ خوەکانی ڕۆژانە ڕادێت، بە تایبەت کاتەکانی خواردن و خەوتن، ئەمە بۆ منداڵانیش ڕاستە.

ئەمە بابەتە هاوکاری ئێوە دەکات کە خەوی منداڵەکانتان ڕێکبخەن، بەڵام ئەوەش بزانن ئەمە تاکە ڕێگە نییە بۆ خەوی منداڵان.

پێش هەموو شتێک بڕیاربدە کە منداڵەکەت دەبێت چ کاتێک بخەوێت، چونکە ئەم بنەما و سەرەتای ڕێکخستنی خەوەکەیەتی.


بەر لەوەی منداڵەکەت بچێتە سەر جێگای خەوەکەی، بە مەبەستی ئامادەکردنی ئەو بۆ خەوتن، هەوڵبدە ئارامی پێ ببەخشە، بۆ ئەمەش دەتوانیت چەند ڕێگایەک بەکاربهێنیت، وەک خوێندنەوەی چیرۆک، یان گۆرانییەکی ئارامی بۆ بڵێ، بیخەرە باوەشت و ماچی بکە و خۆشەویستی پێ ببەخشە تا هەست بە پشت و پەنایەکی باش بکات.

پێش ئەوەی منداڵەکەت بخەوێت ئەوەی کە دەیەوێت بۆی دابین بکە، یارییە منداڵانەکانی لە تەنیشتییەوە دابنێ، جلوبەرگێکی گونجاو بۆ خەوی لەبەربکە و دڵنیابە لەوەی تینو یان برسی نییە.

لەبیرت بێت منداڵەکان جیاوازن لە لەیەکتر. دەکرێت چەندین کاتژمێر بخایەنێت تا ئەو دەخەوێنیت، یان ئەگەری هەیە لە چەند خولەکێکی کەمدا بخەوێت، لەبەر ئەوە پێویستە هەوڵی تەواوی خۆت بدەیت.

سایتی کانالی ئین ئار تی