زیانەکانی خواردنی سۆسی سوور
خواردنی سۆسی سوور خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەگەڵ خواردنە خێراکان و سورکراوەکان، سەرەڕای بوونی چەندین پێکهاتەی خراپ و زیانبەخش لە سۆسدا، ڕەنگە ببێتەهۆی تێکدانی تەندروستی.
مەترسیەکانی خواردنی سۆسی سور
1-بەکارهێنانی سرکەی دڵۆپێنراو لەکاتی دروستکردنی سۆسی سوردا، دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە لەش لەڕووی تەندروستیەوە، چونکە لە ماددەی کیمیایی دروستدەکرێت و کاریگەری دەکاتە سەر ئێسک و ماسولکەکان.
2-شەرابی گەنمەشامی بڕێکی زۆر ماددەی فرەکتۆزی تێدایە و لەدروستکردنی سۆسی سوردا بەکاردەهێنرێت، زیانی هەیە و دەبێتەهۆی ئەوەی لەش مامەڵە لەگەڵ شەکردا بکات و تووشبوون نەخۆشی شەکرە.
3-بڕێکی زۆر سۆدیۆم لە پێکهاتەی سۆسی سوردا هەیە، زیانێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، کێشە دروستدەکات لە سیستمی خۆراکی لەشدا، چونکە زیاتر لە بڕی پێویست سۆدیۆم دەچێتە لەشەوە لە ڕۆژێکدا.
4-سۆسی سور بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەی دروستکردنیدا هەیە، ئەمەش گەورەترین زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت، رێژەی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە.
خەندان