• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 65
  • سێ شەممه 12/5/1395
  • رۆژژمێر :

نابێت کەفی ئاوی گۆشت بڕژیت

 

هەندێک کەس لە کاتی لێنانی گۆشتدا پێشتر کەمێک دەیکوڵێنن تا کەف دەکات، دواتر کەفەکەی دەڕژن ئینجا لەگەڵ هەندێک دەرمانی تایبەت بە خواردن دەیکوڵێنن.

پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات نابێت ئەو کەفەی گۆشت بڕژێنرێت، چونکە ئەم کارە لە بەها خۆراکییەکانی گۆشت کەم دەکاتەوە.


بە وتەی ئەو پسپۆڕە باشترە گۆشت لەگەڵ ئەو کەفەدا بکوڵێندرێت تاکو بەها خۆراکییەکانی لەدەست نەدات، چونکە زۆرترین ڕێژەی ڤیتامین و پڕۆتینەکانی گۆشت بە تایبەت ڤیتامینەکانی گروپی B لەو کەفەدان.

گۆشتی کوڵاو کاتێک ئامادەیە بۆ خواردن کە ئاوەکەی بە تەواوی ڕون بێتەوە، لەم کاتەدا هەموو ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانی دەگات بە لەش.

ئەو کەفەی کە لە سەرەتای کوڵانی گۆشتدا دروست دەبێت دەوڵەمەندە بەو پڕۆتینانەی کە لە گۆشتەکە دێنە دەرەوە، هەندێک لە پڕۆتینەکان تایبەتمەندییەکەیان ئەوەیە کە کەف دەکەن، ئەگەر کەمێک چاوەڕێ بکەیت ئەم کەفە وردە وردە نامێنێت و ئاوی گۆشتەکە ڕون دەبێتەوە.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی