• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 50
  • شەممه 30/5/1395
  • رۆژژمێر :

گرینگی خواردنی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان

ڤیتامین  وماددە کانزاییەکان پێویستییەکی گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی لەش، ڕێژەی خواردنی هەر ماددەیەکی کانزایی یان ڤیتامینێک لەگەڵ کاتی خواردنەکەیدا کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر سوودی ئەو ماددانە بۆ لەش.

 

لەم بابەتەدا ئاماژە بە کاتی خواردنی ڤیتامین ماددە کانزاییەکان دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر سودیان لێ وەربگرن.

ئەوانەی کە پێویستە لە بەیانیەوە تا نیوەڕۆ بخورێن:
* ڤیتامین B1: لەش چالاک دەکات و کۆئەندامی دەمار دەپارێزێت.
* ڤیتامین B12: سودێکی زۆری بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەیە و لەکاتی دڵەڕاوکێدا ئارامیی بە لەش دەبەخشێت.
* ئاسن: یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجینی لەش دەدات و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
* ڤیتامین C: یارمەتی دروستبوونەی خانە دەدات و ددان و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و یارمەتی مژینی ئاسن دەدات لەلایەن لەشەوە.

 

ئەوانەی کە باشترە لە عەسردا بخورێن:


*مەگنیسیۆم: چالاکی ماسولکەکانی لەش زیاد دەکات.
* کالیسیۆم: بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان و چالاکییەکانی لەش پێویستە.
ئاگاداری ئەوە بە کە خواردنی ماددەی ئاسن و کالیسیۆم پێکەوە دەبێتە هۆی هیچیان بە باشی لەلەشدا نەمژرێن، وا باشترە نێوان ئەم دوو ماددە کانزاییە چوار کاتژمێر بێت.

ئەوانەی کە نابێت دوای ڤیتامین و ماددە کانزاییەکانەوە بخورێن:
قاوە، چا  و هەموو جۆرەکانی شیرینی دەبنە هۆی ڕێگری کردن لە مژینی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان لەلایەن لەشەوە، وا باشترە حەپی ڤیتامینەکان لەگەڵ ئاوی فرێشی میوەدا بخۆیت و دوور بکەویتەوە لە خواردنەوەکانی تر بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.
لەبەر ئەوەی زۆربەی خواردنەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ماددە کانزاییەکان، پێویستە بزانیت لە کاتی خواردنی کام خۆراکەدا کام ڤیتامین یان ماددەی کانزایی بخۆیت.

 

سەرچاوه: کانالی ئین ئاڕ تی