• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 189
  • پێنج شەممه 18/6/1395
  • رۆژژمێر :

كاریگەری خواردنی ماسی لەسەر توانای خوێندنەوەی منداڵان

 


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی دەركەوتووە خواردنی ماسییە دەوڵەمەندەكان بە ترشە چەورییەكان، سودێكی زۆریان بۆ تەندروستی مندال و توانای بیری مێشكیان هەیە.

 

توێژینەوەكە لە زانكۆی ئۆكسسفۆڕد ئەنجامدراوە و دەریخستووە زیادكردنی ماسیەكانی سەلەمون و سەردین و تونمە بۆ ژەمە خۆراكییەكانی منداڵ، دەبێتە هۆی زیادكردنی تواناكانی منداڵ لە خوێندنەوەدا ئەمەش ئاستی زیرەكی بەرزدەكاتەوە.

 

بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو كاریگەرییەی ئەو جۆرە ماسیانە دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندیان بە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ، بۆیە داوا لە باوانی منداڵان دەكەن بەردەوام ئەو جۆرە ماسییە بدەن بە منداڵەكانیان.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو كاریگەرییەی ماسییەكانی دەوڵەمەند بە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ تەنها لەسەر توانای خوێندنەوەی منداڵ كورت نابێتەوە، بەڵكو خواردنی ماسی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی توانای تێگەشتن و لێكدانەوە و شیكردنەوەی ئەو بابەتانەی پێی دەوترێت.
 

 

تۆڕی هەواڵی کوردی