• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 134
  • سێ شەممه 23/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئەگەر منداڵەكەت خۆش دەوێت ئەم داواكاریانەی ڕەت بكەرەوە


 

زۆركات بەسۆزی و میهرەبانی دایك و باوك هۆكار دەبێت بۆ بەدخوو بونی منداڵەكانیان چونكە هەرچیەك داوا بكەن بۆیان جێ بەجێ دەكەن و ڕەتی ناكەنەوە ، ئێستا تۆ وەك دایك و باوكێكی دڵسۆز لە پێناو بەرژەوەندی منداڵەكەت باشتر وایە ئەم داواكاریانەی ڕەت بكەیتەوە.


1- كڕینی هەموو شتێك كە منداڵەكەت ئارەزووی بكات و ئەو كاتەی داوا دەكات كەلوپەلە كۆنەكانی بۆ بگۆڕیت بە كەلوپەلی نوێ : دوور لە نرخی كەلوپەلەكە بەڵام بۆ ئەوەی منداڵەكەت فێری ئەوە ببێت كە هەموو شتێك نرخی خۆی هەیە ، و بۆ ئەوەی فێر ببێت ڕێز لە كەلوپەلەكانی خۆی بگرێت هەموو كاتێك بەم داواكاریەی ڕازی مەبە   ، لەو كاتانەش كە خۆت پێت وایە بە ڕاستی گۆڕین یان كڕینی كەلوپەلی نوێ پێویستە بۆ منداڵەكەت ئەوە ئەو كارە یكە .

2- سوور بوونی منداڵ لەسەر ئەنجامدانی چالاكی مەترسیدار : ئەو كاتەی دەزانیت داواكاریەكانی منداڵەكەت مەترسی دەبێت بۆ سەر ژیانی ئەوە ڕەت بكەرەوە  و ڕێگە مەدە ئەو كارە بكات كە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست دەكات .

3- بینینی هەندێك فیلم و ڤیدیۆ: ئەم بابەتە زۆر هەستیارە بینینی فیلم و بابەتی نەگونجاو لەلایەن منداڵەكەتەوە كاریگەری دەبێت لەسەر ڕەفتار و هەڵسوكەوتی منداڵەكەت ، لەبەر ئەوە زۆر ئاگاداری ئەو گرتە و فیلمانە بە كە منداڵەكەت تەماشای دەكات .

4- پۆشینی جلوبەرگێك كە لەگەڵ تەمەنیدا گونجاو نەبێت : هەموو تەمەنێك جلوبەرگێك لەگەڵیدا جوانە ، ئەو كاتەی منداڵەكەت داوای پۆشینی جلوبەرگێك دەكات كە بۆ تەمەنی خۆی گەورە تر بێت ئەوە ڕەت بكەرەوە ، بۆ ئەوەی جوانی و ناسكی تەمەنی منداڵەكەت پارێزراو بێت .


سەرچاوە: وێستگە ستایل