ئه‌گه‌ر گۆشت نه‌خۆى چى به‌سه‌ر مێشكۆڵه‌دا دێت
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، نه‌خواردنى گۆشت و وازلێهێنانى به يه‌كجارى كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نێت.
توێژه‌رانى زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى بڵاويانكرده‌وه، كه ته‌نيا پشت به‌ستن به خواردنى رووه‌كى ده‌سته‌به‌رى پێداويستى جه‌سته بۆ مادده‌كانى ناو گۆشت ناكات.
گۆڤارى SVOPI.RU هه‌واڵى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك له توێژه‌رانى بريتانى له‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى زۆرى خه‌ڵك له هه‌موو ته‌مه‌نه جياجياكان توێژينه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌ردارى گۆشت خواردن بوونه و وازيان لێهێناوه مێشكۆڵه‌يان رووى له بچووكبوونه‌وه و كزى كردووه.
شاره‌زايان هۆشداريان داوه كه كورتهێنانى ڤيتامين B12 له جه‌سته‌دا ده‌بێت هۆى درووستبوونى كاريگه‌رى مه‌ترسيدار له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ و گرفت له كۆئه‌ندامى ده‌ماره‌خانه درووستده‌كات و له باره‌ى خوێنيشه‌وه مرۆڤ تووشى كه‌مخوێنى ده‌كات.
سایتی کوردستان 24