چێشتي ماڵ ساغي کێشانه‌ي منداڵ ده‌پارێزێ
خواردني نيوه‌ڕۆژ که له ماڵۆ بيبه‌ن بۆ قوتابخانه بۆ پاراستني ساغي کێشانه‌ي منداڵ به که‌ڵکه .
لێره‌دا چه‌ن نۆخته که له لايه‌ن دۆکتۆر ويليام گيل سپاي، پسپۆري منداڵ و سه‌رۆکي پێزێشکي ناوه‌ندي EmblemHealth له نيويۆرک به دايک و باوکه‌کان راسپێراوه :
ده‌رفه‌تي هه‌ڵبژاردن بده‌ن به منداڵه‌که‌تان. ئه‌گه‌ر منداڵ له هه‌ڵبژاردني نيوه‌ڕۆژي خۆي ئازاد بێ ، زۆرتر شه‌وقيان بۆ خواردن هه‌يه . ئێوه وه‌کوو دايک و باوک ده‌بێ هه‌ڵبژاردني ئه‌وان کۆنرۆڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي خواردنه‌کانيان سالم بێ وه‌کوو مێوه‌ي مۆز ، گه‌زه‌ر و که‌ره‌سب و ئه‌وانه .
چاشنياييک بده‌ن له چێشته‌کان بۆ ئه‌وه‌ي خواردني سه‌وزي بۆ منداڵه‌کانتان خوشينک بکات ئيجازه بده‌ن به منداڵه‌کانتان با به سۆسي حۆمۆس و په‌نێر خامه‌يي که‌م چه‌ور و سه‌وزي وردکراو به سه‌ر بابۆڵه نانه‌که‌ي ره‌سم و شێوه درووس بکات.
ويليام گيل سپاي گۆتي :
جۆنيه‌تي نان خواردني منداڵان جياوازه .
به شيوه‌ي سرۆشتي منداڵان پاروي بچووک و به ئه‌ندازه‌ي ده‌ميان پێ خۆشه ، بابۆڵه نانه‌که‌يان بکه‌نه چوار تيکه‌ي چارگۆشه .
سێويان بۆ ورد بکه‌ن .
جۆره‌کاني مێوه وه‌کوو کاڵه‌ک و گڕکه‌يان بۆ ورد بکه‌ن و بيکه‌نه نێو فنجانێک بۆيان .
بۆ چێشتي گه‌رميش ده‌توانن له ماکارۆني ده‌گه‌ڵ په‌نير له نێو نانێک که به ئاردي ته‌واو درووس کرابێت به بابۆڵه‌ي بچووک بچووک که‌ڵک بگرن .
خوارده‌مه‌ني دانه‌کان (تێکه‌ڵ کردني سێ جۆر دانه)
خوارده‌مه‌ني دانه پڕ له چێشته‌خۆشکه و گزه‌ر و کووله‌که سه‌وزه چێشتيکي سالمي ديکه‌يه . نيوه‌ڕۆژي منداڵ ده‌بێ پڕ بێ له کلسيۆم . ده‌توانن له ماست، ئاو مێوه، په‌نێري که‌م چه‌ور و شيري که‌م چه‌ور که‌ڵک بگرن . ئاو جێنشينيکي چاکتره بۆ خواردنه‌وه له جياتي خواردنه‌وه شيرينه‌کان وه‌کوو ئاومێوه‌ي شيرين و ساردي .
ئه‌گه‌ر منداڵاکه‌تان حه‌ز ده‌کات سوێره‌مه‌ني خواردنه ، ده‌توانن له جياتي ئه‌وه سێوزه‌ميني ته‌نوري و زه‌راتي که‌م چه‌ور و بسکويتێ که له ئاردي ته‌واو درووس کرابێ به‌و پێشنيار بده‌ن .