هاوسه‌رگيري کاتي ، پێوهنانێکي بێ مه‌به‌ست
وه‌زيري به‌ڕێزي وڵات له دانێشتني تاوتوێکردني پرسي به نرخي پاکداوێني له شاري پيرۆزي "قۆم" باسي هاوسه‌رگيري کاتيان خسته به‌ر سه‌رنج . ئه‌مه يه‌که‌م جار نيه که به‌رپرسێک به که‌ڵک وه‌رگرتن له تريبووني گشتي باسي هاوسه‌رگيري کاتي دادێنێت و بيري گشتي به‌و سه‌رقاڵ ده‌کات و بێ گۆمان جاري ئاخريش نابێت .
له‌مه‌دا که باسي هاوسه‌رگيري کاتي له ئه‌حکامي شهرعي ه پرسه ئايينيهکانه گۆمانێک نيه به‌ڵام قسه لهوهدايه که به ته‌نيه باس کردن و دواي ئه‌وه بێده‌نگ بوون له سه‌ري چ سوودێکي هه‌يه بۆ کۆمه‌ڵگه و چ کێشهييک چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
ئه‌مه که به‌رپرسێکي باڵاي وڵات پرسێکي هه‌ستيار، ورد و پڕقاڵ وه‌کوو تۆپێکي سه‌رگه‌ردان له زهوييک به پانايي کۆمه‌ڵگه شووت بکات و دوواي ئه‌وه‌ش نه خۆێ و نه ده‌سه‌ڵات و نه کۆمه‌ڵگه و نه هيچکهسي تر بهرپرسايهتييک به‌رامبه‌ر به‌وه قه‌بووڵ نه‌که‌ن کارێکي په‌سه‌نکراو نيه . به تهايبهت که ئه‌م قسه‌ي وه‌زيري به‌ڕێزي وڵات چ له باري که‌سايه‌تي ههقيقي و چ له باري که‌سايه‌تي هقۆقي جێگاي ڕه‌خنه‌يه .
له بنه‌وه له ڕوانگه‌ي ده‌روون شناسيهوه هه‌ڵنان به‌بێ تێر کردن مه‌ترسيدارترين و زيانبارترين شت بۆ مرۆڤه به تايبه‌ت بۆ لاو وه‌کوو ئه‌وه‌ي بمانه‌وێ به که‌سێ که تينوه ته‌نيا ئاو ئاو بکه‌ين و گۆزهي ئاوي پێ نيشان بده‌ين ئه‌مه کارێکي هه‌ڵه‌يه .
ويزاره‌تي وڵات يا هه‌ر ڕێخراوێکي تر ئه‌گه‌ر ئهيهوێ گهڵاڵهييک جێبه‌جێ بکات ،ده‌بێ پرۆسه‌ي نواندن ، بهڕيوهبهريتي و چاودێري به‌رچاو گرتووه و به چاودێري ياسا و به‌رژه‌وه‌ندي و پلهبهندي ده‌س به کار ده‌بێت . ئێستا چۆنه که پرسێ که هێشتا ئهلفو بيي جێبه‌جێي ، ياسا و به‌رژه‌وه‌ندي و پلهبهندي و مه‌رجه‌کاني جێبه‌جێي و چاودێري و ڕێکاري ياسايي ئه‌و پرسه که به ته‌واوي نادياره و له بنه‌وه له به‌رنامه‌ي کاري هيچ ويزارتخانه و ڕێخراوێک نيه ، به يه‌ک جار ده‌بێته پرسي يه‌که‌مي کۆمه‌ڵگه ؟
ئه‌گه‌ر ترسي بێکارمانهوهي ئه‌حکامي شهرعيمان هه‌يه ، وێڕاي ڕێزگرتن له‌و په‌ژاره ، پێويسته بڵێين : ئه‌حکامي شهرعيترمان هه‌يه له کۆمه‌ڵگه که جێبه‌جێ ناکرێن . ئهوجارێش خاوه‌ن ئاييني پيرۆز بۆ جێبه‌جێ بووني فه‌رمانه ئايينيه‌کان مه‌رج، لهپێشي و ياسا و به‌رژه‌وه‌ندي له ئاستێکه سه‌ره‌وه به‌رچاو گرتوه .
به‌رپرساني به‌رێز ده‌بێ سه‌رنج بده‌ن هێنانهبهرهوهي بێ بيرکنهوهي بڕێ له پرسه ئاييني و کۆمهڵايهتيهکهن نه ته‌نيا به‌و پرسه يارمه‌تي نادات به‌ڵکوو ده‌بێته هۆي قه‌يراني کۆمه‌ڵايه‌تي ، تۆخکردني کێشه ده‌رووني و گێانهکان و ڕهقهبهرايهتي نۆرمه ئاکاريهکانو حه‌تا درووس بووني قه‌يراني رامياري له کۆمه‌ڵگه که ئه‌مه‌ش نه ته‌نيه نابێته هۆي هيچ خزماي گۆزارييک به‌ڵکوو جێ ساز ده‌کات بۆ نۆرم شکێني و که‌ڵکي نابهجي بڕێک .
نووسه‌ر له سه‌ر ئه‌و باوهڕهيه که هێنانهبهرهوهي پرسي هاوسه‌رگيري کاتي له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به هيچ شێوه‌ييک به که‌ڵک نيه و ئه‌م گۆمانه له ميشکدا دروس ده‌کات که خۆداي نه‌کرده به‌رپرسان له جێبه‌جێ کردني پرسه سه‌ره‌کي و ڕيشهييهکاني وڵات داماون و خه‌ريکي ڕهپاڵدنن . پرسي گرنگ وه‌کوو خانووبه‌ره ئيش و کار که به هۆي سه‌رنج نهداني کارناسانه بووته هۆي زۆرێ له نانۆرميهکان که له‌وانيه چوون‌و سه‌ره‌وه‌ي ته‌مه‌ني هاوسه‌رگيري و به دوواي ئه‌وه‌شدا کێشه‌ي ده‌رووني، خه‌مۆکي ، بهدبيني، گيرۆدهيي ، خۆکۆژي گه‌نده‌ڵي و وێراني .
شياوه به‌رپرساني به‌رێز له جياتي هێنانهبهرهوهي پرسي وه‌کوو هاوسه‌رگيري کاتي که بێ گۆمان حه‌تا له ئه‌گه‌ري فه‌رمي بوون به هۆي خراپي بهروهبهرايتي ، ده‌بێته دژ به ئامانج و له کۆنترۆڵ ده‌رده‌چێ کێشه ڕيشهييهکاني گه‌نجه‌کان نه به شێوازي ڕووکاري، درۆشمي، کاتي و هێوه‌رکه‌ره‌وه به‌ڵکوو قووڵ، ڕيشهيي و کارناسانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خزمهتگۆزاري به گه‌نجه‌کان به کرده‌وه به خه‌ڵک نيشان بده‌ن .
ئه‌گه‌ر خۆدا مه‌يلي له‌سه‌ر بێت .