راسپێري په‌روه‌رده‌يي مه‌عسومين (ر.خ) بۆ دايک و بابه‌کان بۆ په‌روه‌رده‌کردني منداڵه‌کانيان
خۆشه‌ويستي کردن به منداڵ
خۆشه‌ويستي کردن و رتووي چاک، ڕۆڵێکي زۆرگرنگي هه‌يه بۆ په‌روه‌رده‌کردني دروستي منداڵ .
خۆشه‌ويستي کردن هه‌ستي پاکي منداڵ به‌خۆدادێنێت و که‌م و کۆرتي خۆشه‌ويستي و گرێي ده‌رووني، تووشي منداڵ نابێت .
هه‌روه‌ها ، ڕێگا ساز ده‌کات بۆ به‌زه‌ي خواي مه‌زن .
ئيمام سادێق (ر.خ) ده‌فه‌رمۆێ : خواي مه‌زن به مرۆڤه‌که‌ي به هۆي زۆري خۆشه‌ويستي کردن و دۆستي له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ي ڕۆحم ده‌کات .
دادوه‌ري له نێوان منداڵان
رتووي دادوه‌رانه له نێوان منداڵاندا زۆر گرينگه .
له ئه‌گه‌ري سه‌رنج ندان به‌وه ڕق و قينه‌به‌رايه‌تي و گرێ جۆراوجۆر له نێوياندا سه‌باره‌ت به يه‌کتري درووس ده‌بێ .
به زۆر بووني منداڵ، ئه‌رکي- دايک و باب- سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌يه هه‌ستيارتر و قۆرستر ده‌بێت .
پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) فه‌رمووي به پياوێک که يه‌کێ له مناڵه‌کاني خۆي ماچ کرد و ئه‌ويترياني له خۆي دوور کرد : بۆچي له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانت وه‌کوو يه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتت نه‌کرد ؟!
ڕينوێني کرداري
دايک و باب جگه له‌وه‌ي که ده‌بێ به قسه و گۆته چاکترين ڕێنماي منداڵه‌کانيان بن ، ئه‌بێ له کرده‌وه‌شدا وانه ئايينيه‌کان فێري منداڵه‌کانيان بکه‌ن .
دايک و باب ده‌بێ له هه‌موو بواره‌کان به کردار و ره‌فتاري خۆيان سه‌رنج بده‌ن و هه‌مووکات به کرده‌وه‌ي چاک له حزووري منداڵه‌کانيان ، ڕێنمايێکي ڕاسته‌قينه بن بۆيان .
ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ده‌فه‌رمۆێ : دايکه زه‌هرامم چاو پێوه بوو که له شه‌وي هه‌ينيدا تاکوو به‌ياني نوێژي ئه‌خوێند و بۆ يه‌کايه‌کي بڕواداران نزاي ده‌کرد و هێشتا بۆ خۆي نزاي نه‌کردبوو .پرسيارم لێکرد : "بۆچ بۆ خۆت نزا ناکه‌ي" ؟ وڵاميدامه‌وه : "هه‌وه‌ڵ دراوسێ دوواي ئه‌وه خۆت."
ياري له‌گه‌ڵ منداڵ
له کرده‌وه و ڕه‌فتاري پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) ئيماماني مه‌عسوم (ر.خ) زۆر ده‌بێنرێت که ئه‌وان به خۆڕاگري و خۆشه‌ويستي زۆره‌وه، له‌گه‌ڵ منداڵان ياريان کردوه .
به تايبه‌ت پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) که له‌گه‌ڵ منداڵاني بێ سه‌رپه‌رست يه بێ خانووبه‌ره ياري ده‌کرد ، سڵاوي لێده‌کردن ، ئه‌يگرتن به کۆڵ ، ماچي ده‌کردن و دڵداري ده‌دانه‌وه .
حه‌زره‌تي عه‌ليش (ر.خ) بۆ منداڵه هه‌تيوه‌کان چيرۆکي ده‌گۆت ، ئه‌واني پێده‌که‌نا و ده‌يگرتنه باوه‌شي خۆي .
له پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌گێرنه‌وه : هه‌ر که‌س له ماڵه‌وه منداڵي هه‌يه ، ده‌بێ کرده‌وه‌ي له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ي وه‌کوو منداڵ بێت .