ڕێگاکاني به‌هێزکردني گۆتار
له کاتي قسه‌کردن له گه‌ڵ خه‌ڵکي جۆراوجۆر ئه‌م خاڵانه به‌رچاو بگرن :
به ئارامي و نه‌رمي قسه بکه‌ن ، به جۆرێ که بيسه‌ر گوێ بدات به هه‌موو قسه‌کانتان و حاڵي بێ له قسه‌کانتان .
نه‌رمي ده‌نگ کاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر گۆتني هه‌ست، ورووژان و حه‌تا ترس ئه‌گه‌ر هه‌موکات به نه‌رمي و ئارامي قسه بکه‌ن ، چاکتر ئه‌توانن قه‌ناعه‌ت بکه‌ن به بيسه‌ره‌کانتان .
- هيچکات به‌وجۆري خۆتان خۆشتان ئه‌وێت قسه مه‌که‌ن ، لاوانه‌يه ئێوه به ده‌نگي به‌رز قسه بکه‌ن ، به‌ڵام بيسه‌ر خۆشي له ده‌نگي بێزار بێت . ئه‌بێ بزانن له چ جێگاييک له‌گه‌ڵ گوێگره‌که‌تان قسه ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ي به پێي ئه‌و جێگا ده‌نگتان ڕێک و پێک بکه‌ن .
- هيچکات يه‌ک جۆر و به‌رده‌وام قسه مه‌که‌ن ،؛چوونکو بيسه‌ر له ده‌نگتان بێزار ده‌بێت ، تێکۆشن به بزه‌ي پێکه‌نين ، حاڵه‌تي سه‌رسووڕمان، شۆخي و ... قسه‌کانتان بکه‌ن .
- جۆري قسه‌کردني ئێوه هه‌ستي ئێوه پيشان ئه‌دات و بيسه‌ر به بيستني جۆري قسه‌کردنتان ده‌روونتان ده‌ناسێت . هه‌مووکات له‌و وشانه به کار بێنن که ئه‌زانن کاريگه‌ري ئه‌بێ له‌سه‌ر تێبيني و ده‌رووني گوێگره‌که‌تان و قه‌ناعه‌تي پێي ئه‌کات .
- دياري کردني سنووري شه‌خسي زۆر پێويسته . هێندێ که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پڕوه‌ندێيکي چاک و گه‌رم و گۆڕيان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌يه ، به‌ڵام ئيزن ناده‌ن له ژياني تايبه‌تياندا خۆيان تێبگه‌ينن .سا کاتي قسه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سه‌باره‌ت به پرسي تايبه‌تيان قسه مه‌که‌ن که پێوه‌ندي به ئێوه نيه . ئه‌گه‌ر بيسه‌ر و گۆته‌ر هه‌ردووکيان پابه‌ندي ئه‌م ياسا بن ، هه‌مووکات له هاو قسه‌يي و هاو ته‌نيشتي يه‌کتر چێژ وه‌رده‌گرن .
- کاتي قسه کردن له‌گه‌ڵ که‌سانێ که زانياريان که‌مه ، نابێ بڕێ وشه به‌کار بێنێ . گۆمان نه‌که‌ن به که‌ڵک گرتن له‌و وشانه ئه‌توانن توانا و زيره‌کي خۆتان پيشان ئه‌ده‌ن .به‌کار هێناني وشه‌ي جوانکاري و ناڕوون تايبه‌تي ئه‌و که‌سانه‌يه که قسه‌ي فره ئه‌که‌ن که هێواش هێواش کات و سات له‌ده‌س ئه‌ده‌ن و بيسه‌ره‌که‌يان بيزار و ماندوو ئه‌که‌ن و خۆشيان بابه‌ته مه‌به‌سته‌که‌يان له بير ئه‌که‌ن . تێکۆشن تا ئه‌و چێگايه که ئه‌توانن قسه‌کانتان کۆرت و به‌که‌ڵک بێت بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م نرخي قسه‌کانتان بباته سه‌ر و هه‌م پێوه‌نديتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به‌ربڵاو بێت .
سه‌رچاوه : 7 روز زندگي، ژماره 142