شارژکردني ته‌له‌فووني موباييل به گه‌رماي ده‌ست
به يارمه‌تي تيکنۆلۆژي نوێ که ئه‌توانێ گه‌رماي له‌ش بگۆڕێت بۆ کاره‌با ، ئه‌م جاره که شارژکردني ته‌له‌فووني موباييله‌که‌تان ته‌واو بوو ، ئه‌توانن به خستني ناو ده‌ستتان شارژي که‌نه‌وه .
به پێي هه‌واڵنێري مێهر لێکۆڵێنه‌ران به که‌ڵک وه‌رگرتن له تيکنۆلۆژي نانۆ شێوازێکيان به ده‌س هێناوه بۆ گۆڕاني گه‌رماي له‌ش بۆ کاره‌با .
به يارمه‌تي تيکنۆلۆژي نوێ که ئه‌توانێ گه‌رماي له‌ش بگۆڕێت بۆ کاره‌با ، ئه‌م جاره که شارژکردني ته‌له‌فووني موباييله‌که‌تان ته‌واو بوو ، ئه‌توانن به خستني ناو ده‌ستتان شارژي که‌نه‌وه .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لووله‌ي بچووکي که‌ربۆنيان له نێو ڕيشاڵ پلاستيکدا جێ‌گير کردووه و به شکڵي پارچه ده‌ريان هێناوه .
ئه‌م تيکنۆلۆژيه که نێوي Power Felt'ه ، ئه‌توانێ ته‌له‌فووني موباييله‌که‌ت کاتێک له ده‌ستتدايه شارژي بکات .
زاناياني لێکۆڵێنه‌ري تيکنۆلۆژي نانۆ و ماده مۆلکۆليه‌کاني زانکۆي ويک فۆرستي ئه‌مريکا ئه‌م تيکنۆلۆژيه‌يان بۆ ده‌رکه‌وتووه .
به وته‌ي لێکۆڵێنه‌ران ئه‌م شێوه ئه‌توانێت شه‌پۆلي يه‌که‌م له‌و شێوازانه بێ که کاره‌با داده‌هێنێت که نيسبه‌ت به‌و شێوه‌کاني تر وه‌کوو وزه‌ي خۆره‌تاوي هه‌رزانتره .
کۆکردنه‌وه‌ي : گرووپي هه‌واڵي سيمۆرغ