گه‌رِانه‌وه‌ى كه‌شتى فه‌زايى شنزۆ 9 ى چينى به‌ره و زه‌وى
بابه‌تي وه‌ک ئه‌م بابه‌ته نييه
له به‌ره‌به‌يانى رِۆژى هه‌ينى رِابوردوو 29 / 6 / 2012 كه‌شتى فه‌زايى چينى ( شنزۆ 9 ) پاش گه‌شتێكى 13 رِۆژى به سه‌لامه‌تى گه‌يشته‌وه سه‌ر زه‌وى ، (شنزۆ 9) له رِۆژى شه‌مه 16 / 6 / 2012 له‌ناوه‌ندى (جيۆتشوان )ى چينه‌وه هه‌ڵدرا به‌ره‌وه وێستگه‌ى فه‌زايى (تيانگۆنگ 1) كه به‌ده‌ورى زه‌ويدا ده‌سورَِێته‌وه و كه‌شتيه‌كه 3 سه‌رنشينى هه‌ڵگرتبوو كه يه‌كێكيان ئافره‌ت بوو وه ته‌مه‌نى 33 ساڵ بوو دوانه‌كه‌ى تريان پياو بوون و ته‌مه‌نيان 40 ساڵى و 42 ساڵى بوو , پاش گه‌شته‌كه‌ى شنزۆ 9 له ناوچه‌ى مه‌نگۆلياى چينى به سه‌لامه‌تى نيشته‌وه .
تاقيكردنه‌وه له سه‌ر يه‌كگرتنى كه‌شتى و وێستگه‌يه‌كى فه‌زايى يان دوو كه‌شتى فه‌زايى له ده‌ره‌وه‌ى زه‌ويدا و له رَِێگاى كۆنترِۆلى ده‌ستيه‌وه، كارێكى زۆر قورس و گران بوو كه چين ده‌يويست پێى بگات و تيايدا سه‌ركه‌وتوو بێت به‌وه‌ش ولاَتى چين له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو .
چه‌ند رِۆژێك پێش گه‌رِانه‌وه‌ى ( شنزۆ 9 ) له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى فه‌زايــى (تيانگۆنگ 1 ) يه‌كيگرت ، يه‌كگرتنه‌كه‌ش له رِێگاى كۆنترۆَلى ده‌ستيه‌وه بوو كه ئه‌وه بۆ يه‌كه‌م جاره چين له‌و رِێگايه‌وه يه‌كگرتن له‌گه‌ڵ وێستگه‌يه‌كى فه‌زايى ئه‌نجامبدات و ئه‌وه‌ش ماناى وايه كه چين به خيرايى ده‌رِوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ى ببێته ده‌وڵه‌تێكى فه‌زايى له لوتكه‌دا ، كه‌شتى شنزۆ 9 و تاقمه‌كه‌ى سه‌رى بۆ ماوه‌ى 400 م له وێستگه‌كه دوور ده‌كه‌وتنه‌و و بۆ ماوه‌ى 2 خوله‌ك و ئينجا يه‌كيان ده‌گرته‌وه له رِێگاى كۆنترۆڵى ده‌ستيه‌وه و رِووداوه‌كه‌ش له رِێگاى په‌خشى ته‌له‌فزيۆنيه‌وه ده‌بينرا .
تاقيكردنه‌وه له سه‌ر يه‌كگرتنى كه‌شتى و وێستگه‌يه‌كى فه‌زايى يان دوو كه‌شتى فه‌زايى له ده‌ره‌وه‌ى زه‌ويدا و له رَِێگاى كۆنترِۆلى ده‌ستيه‌وه، كارێكى زۆر قورس و گران بوو كه چين ده‌يويست پێى بگات و تيايدا سه‌ركه‌وتوو بێت به‌وه‌ش ولاَتى چين له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو .
گه‌شتياره‌كانى سه‌ر كه‌شتيه‌كه له له ميانه‌ى ئه‌و گه‌شته‌ياندا توانييان زۆر تاقيكردنه‌وه‌ى ته‌كنيكى و زانستى ئه‌نجامبده‌ن .
سه رچاوه:
http://kurdish.sahartv.ir