ته‌وه‌ره‌کاني دين باوه‌ڕي لاوان له ڕوانگه‌ي ده‌روون ناسانه
ديارده‌ي "هه‌ڵاتن له ئايين" يه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کيه‌کاني کۆمه‌ڵگه‌ي مرۆڤايه‌تيه که هه‌مووکات هۆي په‌ژاره‌ي ڕێبه‌راني ئاييني، دينداران و بنه‌ماڵه ئايينيه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ييکي جێددي بووه بۆ چيني لاو . بێ گۆمان ، هۆکاري جۆراوجۆر وه‌کوو نه‌گۆنجاوه کۆمه‌ڵايه‌تي، ئابووري، کلتووري، ڕامياري و ده‌رووني بواري هه‌ڵاتن و ده‌رچووني گه‌نجه‌کان له ئايين پێک دێنن .
هێندێک له هۆکاره ده‌روون ناسانه‌کاني هه‌ڵاتن له ئايين :
1- نه‌بوون يا له‌به‌ره ده‌ست نه‌بووني سه‌رمه‌شقي شياو
بێ گۆمان، له هه‌ر ڕاده‌ييک له ته‌مه‌ندا سه‌رمه‌شقي سه‌رنج ڕاکيش بۆ فێربوون و فۆرم پێدان به کرده‌وه‌ي مرۆفه‌کان، به تايبه‌ت لاوان، ڕۆڵێکي سه‌ره‌کي هه‌يه ؛ چونکوو له سه‌رده‌مي لاوي و تازه‌لاويدا کاريگه‌ري وه‌رگرتن له بنه‌ماڵه به زۆري که‌م ئه‌بێته‌وه . گه‌نج بۆ درووس کردني نيزامي بايه‌خي و بڕوايي خۆيان له که‌سانێکي ديکه جگه له بنه‌ماڵه و ڕاهێنه‌ره پێشينه‌کاني که‌ڵک وه‌ربگرێت . بڕێک له هۆکاره کاريگه‌ره‌کان سه‌رمه‌شق و دۆسته . چونکوو دۆست و هه‌ڤاڵيش خه‌ريکي درووس کردني نيزامي بايه‌خي خۆيانن و پێويستيان هه‌يه به سه‌رمه‌شقي چاک و يارمه‌تييکي زۆر له دۆستان سه‌باره‌ت به شۆناسي ئاييني نابينن . له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا، ئه‌گه‌ر لاو سه‌رمه‌شقي شياوي له کۆمه‌ڵگه ده‌س نه‌کاوێ، تووشي سه‌رلێشێواوي ئه‌بێت و زۆرجار ئه‌که‌وێته ژێر کاريگه‌ري دۆست و هه‌ڤاڵه که‌م ئه‌زموونه‌کاني يان ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که بکه‌وێته ناو داوي ئه‌و گۆرگانه‌ي که خۆيان حه‌شارداوه بۆ لاواني سه‌رلێشێواو و له ئاکامدا بواري هه‌ڵاتن له ئاييني بۆ ئه‌ڕه‌خسێت .
بێ گۆمان ، هۆکاري جۆراوجۆر وه‌کوو نه‌گۆنجاوه کۆمه‌ڵايه‌تي، ئابووري، کلتووري، ڕامياري و ده‌رووني بواري هه‌ڵاتن و ده‌رچووني گه‌نجه‌کان له ئايين پێک دێنن .
2- پێکاداني تۆند و سه‌رزه‌نش و لۆمه‌ي زێده‌ڕۆيانه
سه‌ربه‌ستي خواستن ، ئازادي و خوازياري دادوه‌ري له تايبه‌تمنديه دياره‌کاني سه‌رده‌مي لاوين . گه‌نج بۆ ئيسباتي ئه‌م تايبه‌تمنديانه تێده‌کۆشن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کانيان به‌رنگار ببنه‌وه . به‌ڵام يه‌کێک له‌و هه‌ڵانه‌ي که گه‌وره‌کان لێره‌دا تووشي ئه‌بن ، سه‌رزه‌نش و لۆمه‌ي لاوه و ئه‌م سه‌رزه‌نش و لۆمانه‌ش هه‌مووي له باري سۆزداري بۆ گه‌نج شکێنه‌رن و ته‌وه‌ره ئه‌ده‌ن له هه‌ستي سه‌ربه‌ستي خوازانه‌ي ئه‌و و ئاکامه‌که‌ي ئه‌بێته هه‌ڵگرساني زۆرتري ئاگري هه‌ڵچوون و پێ داگرتني ئه‌و . که‌وايه ، به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ستي سه‌ربه‌ستي خوازانه‌ي گه‌نج و سه‌رزه‌نش کردني ئه‌و ئاسه‌واري مه‌ترسيداري به شوێنه‌وه هه‌يه که يه‌کێک له‌وانه هه‌ڵچوونه له دژي بايه‌خه زاڵه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌رچوون له‌و بايه‌خانه و پشت کردنه له سه‌رچاوه‌ي ئه‌و بايه‌خانه که سه‌رچاوه‌ي ئه‌و بايه‌خانه به شێوه‌ي سرۆشتي له کۆمه‌ڵگه‌ي ئايينيدا ، "ئايين"ه .
3- تێر نه‌بووني پێداويستيه‌کان
گه‌نج هه‌ر به‌و شێوه که له بواري ميشکدا ده‌گاته به‌رزترين ئاستي خۆي ؛ له باري له‌شێشدا به ئاستي پيويست گه‌شه ئه‌کات و هه‌موو جۆره‌کاني سرشت ، به تايبه‌ت سرشتي سێکسي ، به ته‌واوي له‌ودا بێ‌دار ئه‌بێته‌وه و ده‌که‌وێته شوێن تێر کردنيان . به گۆته‌ييکي تر ، ئه‌و زه‌نجيره پێداويستيکي هه‌يه که تێر نه‌کردني ئه‌وانه نه ته‌نيا ئه‌بێته هۆي ڕاوه‌ستاني گه‌شه و باڵاکردني ئه‌و، به‌ڵکه نه‌گۆنجاوي کرده‌وه‌يي زۆريشي به‌دواوه هه‌يه . کۆفر وه‌کوو نه‌گۆنجاوێکي باوه‌ڕي هه‌ر به‌و شێوه که ئه‌توانێ به هۆي نه‌زاني و ناته‌واني زانستي بێت ئه‌يشتوانێ به هۆي هه‌ژاري و که‌م ده‌ستي بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه، پێشه‌وا مه‌عسومه‌کان فه‌رموويانه : ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که يه‌کێک له ئاسه‌واره‌کاني هه‌ژاري ، کۆفر و هه‌ڵاتن له ئايين بێت يان سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگيري فه‌رموويانه : که‌سێ که هاوسه‌رگيري ئه‌کات ئه‌وه نيوه‌ي ئاييني خۆي پاراستوه و نه‌بووني بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجي شياو بۆ هاوسه‌رگيري درۆست و سرۆشتي بواري تاوان و نه‌ماني بڕوا پێک دێنێت و هێواش هێواش ، ئه‌بێته هه‌ڵاتن له ئايين .. به کۆرتي ، تێرکردني پێداويستيه‌کاني له‌ش و ده‌روون له‌سه‌ر ته‌ندرۆستي ده‌روون مرۆڤ کاريگه‌ري هه‌يه و تێرنه‌کردني به کات و ياسايي پێداويستيه‌کان نه ته‌نيا هه‌ڕه‌شه ئه‌کات له ته‌ندرۆستي مرۆڤ به‌ڵکه بواري زۆرێک له نه‌گۆنجاوه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت که يه‌کێک له‌وانه هه‌ڵاتن له ئايينه .
سه‌رچاوه :
مه‌جه‌له‌ي مه‌عرێفه‌ت ، گۆتاري : نگاهي روانشناختي به آسيبشناسي دينباوري جوانان، نووسه‌ر : ئه‌بولقاسم به‌شيري