گه‌شه‌کردني هيواداري منداڵان
هيواداري له نێو منداڵان و تازه‌لاواندا به سه‌رمه‌شق گرتن له دايک و باب گه‌شه ئه‌کات . ئه‌گه‌ر دايک و باب و مامۆستا ، منداڵه‌کان هان بده‌ن بۆ گه‌ش بيني ، ئه‌وه ئه‌وانيش کاتێ گه‌وره ئه‌بن گه‌ش بين و هيوادارن .
لێکۆڵينه‌وه‌ي ئابرامسۆن و هاوکاراني له ساڵي 2000 نيشاني داوه که زۆر پێ ده‌چێت مرۆڤه هيواداره‌کان له‌و بنه‌ماڵانه بن که دايک و بابيان خه‌مۆکي نه‌بوه ، هۆکاري شکسته‌کان ئه‌زانن له جيايي ئه‌وه که ئه‌و شکستانه پاڵ بده‌نه لاي هۆ ده‌رووني و خۆرافات و چاره‌نووس ، پاڵي ئه‌ده‌نه لاي هۆکاري ده‌رکيه‌وه .
هيواداري له نێو منداڵان و تازه‌لاواندا به سه‌رمه‌شق گرتن له دايک و باب گه‌شه ئه‌کات . ئه‌گه‌ر دايک و باب و مامۆستا ، منداڵه‌کان هان بده‌ن بۆ گه‌ش بيني ، ئه‌وه ئه‌وانيش کاتێ گه‌وره ئه‌بن گه‌ش بين و هيوادارن .
لێکۆڵينه‌وه‌کان نيشان ئه‌ده‌ن که مرۆڤه هيواداره‌کان له به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ مرۆڤه ڕه‌ش بينه‌کان به‌رانبه‌ر به گۆشار و خه‌مي ژيان که‌متر تووسي لاوازي له‌ش يان خه‌مۆکي ئه‌بن و که‌متر بير به خۆکۆژي ئه‌که‌ن . به‌ڵام مرۆڤه ڕه‌ش بينه‌کان تووشي خه‌مۆکي ئه‌بن .
گه‌شه‌ي هيواداري له کاتي گه‌وره‌بووندا ئه‌بێته هۆي ئه‌وه که ئه‌و مرۆڤانه له ده‌رس خوێندن ، گۆڕه‌پاني وه‌رزش و پێشکه‌وتني ئيش و پيشه‌دا سه‌رکوتووتر بن . هه‌روه‌ها مرۆڤه هيواداره‌کان کاتي له‌ده‌سداني ئازيزێک به هۆي مردن چاکتر ئه‌و پرسه قه‌بووڵ ئه‌که‌ن و به خه‌ريک کردني خۆيان به‌کار و سه‌رقاڵي تر و گه‌شه بيني تێده‌کۆشن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه نوێ‌و خۆيان بسازێنن .
سه‌ڕچاوه :
گۆڤاري په‌يوه‌ند (1386). وتاري: تقويت مثبت نگري، وه‌رگێڕاني ئازاده ئه‌فروز، 372