زيانه‌کانى کۆمپيوته‌ر
پسپۆران پێيان وايه چه‌ندين هۆکار هه‌يه بۆ پاراستنى له‌ش له زيانه‌کانى به‌رده‌وام به‌کارهێنانى کۆمپيوته‌ر و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندين رێنماييان داناوه له‌وانه:
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پێويسته ئه‌گه‌ر ئازاره‌که دووباره بووه‌وه شتێک بخه‌يته ژێر ماوسه‌که و به‌وه‌ش ئانيشک له هه‌وادا به هه‌ڵواسراوى نه‌مێنێته‌وه و پشوو بدات.
1- ئه‌وانه‌ى کۆمپيوته‌ر به‌کارده‌هێنن زۆرينه‌يان هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن له باسک و قۆڵياندا، و دکتۆره ميخالا مانۆنا سه‌رۆکى به‌شى پزيشکى له په‌يمانگاى چاره‌سه‌رى فيزيايي، ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌و فشاره‌وه‌ى ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ست به‌هۆى هه‌ڵه به‌کارهێنانى ماوسه‌وه هه‌روه‌ها به‌هۆى هه‌ڵه به‌کارهێنانى کيبۆرده‌وه، ئه‌وه رووده‌دات.
2- دانيشتنى ته‌ندروست پێويستييه‌کيديکه‌يه و بۆ ئه‌وه‌ش پێويسته قاچه‌کان له‌سه‌ر زه‌وى له‌يه‌که‌وه دوور بن و هه‌ميشه مرۆڤ که له‌سه‌ر کورسى داده‌نيشێت قاچى له‌سه‌ر زه‌وى بێت و ئه‌و پزيشکه روونيده‌کاته‌وه که ئه‌و شێوازه دانيشتنه له‌شى مرۆڤ و قاچه‌کانى له هه‌ستکردن به ئازار ده‌پارێزێت.
3- پشوو بده‌نه چاوه‌کانتان چونکه کۆمپيوته‌ر فشارێکى زۆر له‌سه‌ر چاوى مرۆڤ دروست ده‌کات و مرۆڤ هه‌ست به سووتانه‌وه‌ى چاو و ئازار ده‌کات تێيدا و بۆ ئه‌وه‌ش پێويسته ناوه‌ناوه به دوورخستنه‌وه‌ى له کۆمپيوته‌ر پشوو به چاو بدرێت و چاوه‌کان به ئاوى سارد بشۆرێن.
4- پشوودان به له‌ش پێويسته: پێويسته به‌رده‌وام به‌بێ پچڕان کار له‌سه‌ر کۆمپيوته‌ر نه‌که‌يت و ناوه ناوه پشوو به له‌ش بده‌يت. ئه‌نجامدانى جووڵه و هه‌ندێک وه‌رزش و شێلانى سه‌ر و مل و شانه‌کان يارمه‌تيى ده‌رێکى باشن.
سه رچاوه:جه‌ماوه‌رنيوز