شێوازه‌کاني ڕاکێشاني لاوان و تازه‌لاوان به‌ره‌و مزگه‌وت
مزگه‌وت ماڵي خۆشه‌ويستي مرۆڤي بڕوادار له‌گه‌ڵ خواي گه‌وره‌دايه . مزگه‌وت جێگاي ئاماده‌بووني مرۆڤ بۆ چاک‌سازي هه‌رچي چاکتري خۆي و کۆمه‌ڵگه‌ي . مزگه‌وت جێگاي ڕاکێشاني لاوان و تازه‌لاوان و گه‌شه‌کردني ئه‌وانه .
ئێمه لێره‌دا جه‌ند ڕێچاره بۆ ئه‌وه‌ي دايک و باب منداڵه‌کانيان به‌ره‌و مزگه‌وت ڕاکێشن ئه‌نووسين به‌و هۆمێده که به هۆي به‌کارهێناني ئه‌م ڕێچارانه مزگه‌وه‌ت ببێته چێگاي گه‌رمو گۆڕي لاوان و تازه‌لاوان .
1- ڕۆڵي دايک و باب له هانداني منداڵه‌کانيان بۆ ئه‌رکه ئايينيه‌کان به شێوه‌ي يارمه‌تي و ڕاوێژ بێ .
2- يه‌کێک له‌و شتانه‌ي که ده‌بێ بنه‌ماڵه گرينگي پي بدات بۆ په‌روه‌رده‌کردني منداڵ پيکهێناني خۆشه‌ويستي و هاوده‌مي و هۆگري نێوان منداڵان به‌ر له سه‌رده‌مي تازه‌لاويه و پيشنيارمان ئه‌وه‌يه که منداڵ ببري بۆ ڕي و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان، جێژنه‌کان، و نوێژي جۆمعه و جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وته‌کاندا .
مزگه‌وت ماڵي خۆشه‌ويستي مرۆڤي بڕوادار له‌گه‌ڵ خواي گه‌وره‌دايه . مزگه‌وت جێگاي ئاماده‌بووني مرۆڤ بۆ چاک‌سازي هه‌رچي چاکتري خۆي و کۆمه‌ڵگه‌ي . مزگه‌وت جێگاي ڕاکێشاني لاوان و تازه‌لاوان و گه‌شه‌کردني ئه‌وانه .
3- دايک و باب لاي منداڵه‌کانيان خراپه‌ي به‌ڕێوه‌به‌راني مزگه‌وته‌کان نه‌ڵێن ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌وه ئه‌بێته هۆي هه‌ڵاتن له ئايين .
4- دايک و باب وه‌رد ببنه‌وه له دۆست و هه‌ڤاڵاني منداڵه‌کانيان و بواري دۆستي ئه‌وان له‌گه‌ڵ منداڵاکاني مزگه‌وت بڕه‌خسێنن . دايک و باب پێويسته يه‌کێک له مه‌رجه‌کاني دۆستي بۆ منداڵه‌کانيان نوێژخوێن بوون و مزگه‌وتي بوون دابنێن .
5- دايک و باب تێکۆشن له شێوازي ڕۆيشتن بۆ مزگه‌وت ، دانيشتن ، کات بردنه‌سه‌ر ، جل ، جێگانوێژ و ... له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانيان ڕاوێژ بکه‌ن .
6- دايک و باب تێکۆشن له ڕي و ڕه‌سم و بۆنه ئايينيه شاده‌کان و جێژنه‌کان که مزگه‌وته‌کان به‌رنامه‌ي سه‌رنجڕاکێشيان هه‌يه منداڵه‌کانيان له‌گه‌ڵ خۆيان ببن بۆ ئه‌وه‌ي بيره‌وه‌ري شاد و خۆشي مزگه‌وت له ميشکياندا بمێنێ .
7- دايک و باب کاتێک منداڵه‌کانيان له‌گه‌ڵه له هه‌ڵه‌ي بچووک چاوپۆشي بکه‌ن و يان ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵه‌کانيان پێي بڵێن . نابێ دووبه‌رکێ و به‌رنگاربونه‌وه‌کان ببنه هۆي هه‌ڵاتني تازه‌لاوان له مزگه‌وت .
8- کاتێک منداڵان و تازه‌لاوان و حه‌تا لاوان سه‌رنج ئه‌ده‌ن به ئه‌رکه ئايينيه‌کان و نوێژ به شێوه‌ييکي شياو ڕيزيان لێ بگرن و ئه‌و ڕيزگرتنه‌ش به‌په‌له دواي به‌جێ هێناني ئه‌و ئه‌رکه بێت بۆ ئه‌وه‌ي هۆکاره‌که‌ي بزانێ چيه .
سه‌رچاوه‌کان : رۆسته‌مي، محه‌مه‌د عه‌لي.(1387) روشهاي جذب نوجوانان و جوانان به مسجد و نماز جماعت