سه‌ره‌خه‌ري منداڵان
يه‌کێک له‌و پرسانه‌ي که به شوێن ده‌رکه‌وتني سه‌ربه‌خۆيي له نێو تازه‌لاواندا ده‌رئه‌که‌وێ ئه‌مه‌يه که تازه‌لاو له ئامۆژگاري ، و فه‌رمان پێدان و به‌رگري و ڕاخۆڕين ده‌رئه‌چێت ، ئه‌و گۆمان ئه‌کات که گه‌وره‌کان بۆ ئه‌وه‌ي ئامۆژگاري ئه‌که‌ن که خۆيان به ته‌واو و خاوه‌ني توانايي فام ئه‌زانن و ئه‌و ناته‌وان و نه‌فام .
ئامۆژگاري زۆر و به‌رده‌وام له ڕوانگه‌ي په‌روه‌رده‌ييه‌وه شێوازێکي درۆست نيه و ئه‌کێشي به سه‌ره‌خه‌ري و پێداگري له منداڵ ا تازه‌لاودا . له په‌روه‌رده‌کردندا پێويسته که ئامۆژگاري و ڕه‌خنه‌گرتن زۆرکه‌م بکه‌ن و له هه‌ڵه بچووکه‌کان ببوورن هه‌ر هه‌ڵه‌ييکي ئه‌و ئازا ڕه‌خنه‌ي لێ نه‌گرن به تايبه‌ت له تازه‌لاودا.
ئامۆژگاري زۆر و به‌رده‌وام له ڕوانگه‌ي په‌روه‌رده‌ييه‌وه شێوازێکي درۆست نيه و ئه‌کێشي به سه‌ره‌خه‌ري و پێداگري له منداڵ ا تازه‌لاودا .
زێده‌ڕويکردن له بيرهێنانه‌وه ، و ئامۆژگاري و ڕه‌خنه‌گرتن ئه‌بێته هۆي سه‌ره‌خه‌ري ، نه‌ترسي و شه‌ڕاشۆيي منداڵ . که‌وايه پێويسته دايک و باب هه‌ڵه بچووکه‌کان له ميشکياندا کۆ بکه‌نه‌وه . و له کات و ساتي شياودا ئامۆژگاري منداڵ بکه‌ن ، به‌رانبه‌ر به هه‌ر هه‌ڵه‌ييک ئامۆژگاري کردن و بيرهێنانه‌وه و سه‌رزه‌نشت کردن بايه‌خي قسه‌ي دايک و باب له ناو ئه‌بات و ئه‌بێته هۆي ئه‌وه که منداڵ خۆ بگرێت به‌و ئامۆژگاري کردن و بيرهێنانه‌وه و سه‌رزه‌نشت کردنه و ئيتر کاريگه‌ري نامێنێ له‌سه‌ري .
شێوازێکي تري په‌روه‌رده‌کردني هه‌ڵه ، شێوازي ئه‌و دايک و بابانه‌يه که به‌رانبه‌ر به لادان و هه‌ڵه‌ي منداڵه‌کانيان زۆر بێ خه‌ياڵ و که‌مته‌رخه‌من . له بڕێ بنه‌ماڵدا ، دايک و بابێک ئه‌بينين که منداڵه‌کانيان له‌گه‌ڵ ئازادي زۆردا تووشي هه‌ڵه ئه‌بن و دايک و بابيان بێده‌نگ ئه‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانيان و قسه ناکه‌ن . ئه‌م شێوازه زۆرتر منداڵ ئه‌کێشێ به‌ره‌و لاي خراپه و په‌ستي و ئه‌يکاته که‌سێکي بێ به‌ند وبار و ناڕێک و پێک و سه‌رکێش .
________________________________________________________________________________________
سه‌رچاوه :
به‌ختياري، ئه‌بولفضل . چرا بچه ها لجباز مي شوند؟ مانگنامه‌ي فێرکاري- په‌روه‌رده‌يي په‌يوه‌ند.ژماره 386 ،سه‌رماوه‌زي 1390