مرۆڤي داهاتوو گێل ده‌بێت؟
توێژه‌ره‌وه‌يه‌كي ئه‌مريكي ده‌ڵێت: دواي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي زۆر گه‌يشتۆته ئه‌و بڕوايه‌ي كه «تێكڕاي ژيريي مرۆڤه‌كاني داهاتوو ورده ورده له‌ناو ده‌چێت و ئه‌وان به‌ره‌و گێل بوون ده‌چن».
گه‌شه‌سه‌ندني گيانله‌به‌ران
جيرلاد كرابترێي ئه‌مريكي كه توێژه‌ره‌وه‌يه‌كه له‌بواري زانستي گه‌شه‌سه‌ندني زينده‌وه‌راندا، ئاماژه‌ي به‌وه‌داوه كه له‌کۆندا مرۆڤ بۆ رايكردني كاره‌كاني پێويستييه‌كي زۆري به به‌كارهێناني توانا عه‌قڵييه‌كاني بووه، كاتێكيش به‌ناو ده‌شت و كێوه‌كاندا ده‌سوڕايه‌وه له‌پێناو پاراستني ژيانيدا پشتي به‌هاوكاريي ئه‌واني تر به‌ستووه، هه‌ربۆيه به‌زۆري به‌شێوه‌ي گرووپي بچوك بچوك ژياون. به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ده‌ستي دايه كشتوكاڵ كردن، ئاستي ژيريي مرۆڤ و گرنگيدان به‌و لايه‌نه كه‌متر بووه‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵه‌ي گه‌وره‌تردا نيشته‌جێ بوو.
دواي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي زۆر گه‌يشتۆته ئه‌و بڕوايه‌ي كه «تێكڕاي ژيريي مرۆڤه‌كاني داهاتوو ورده ورده له‌ناو ده‌چێت و ئه‌وان به‌ره‌و گێل بوون ده‌چن».
ژيريي مرۆڤ
به‌گوێره‌ي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌ي جيرلاد، ژيريي مرۆڤه‌كان پشت به‌نزيكه‌ي (2000 - 5000) جين ده‌به‌ستێت، به‌ڵام له‌لێكۆڵينه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌ي بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و جينانه به‌ره‌و گۆڕان و له‌ناوچوون چوون، لێكدانه‌وه‌ي ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه مرۆڤايه‌تي له‌ماوه‌ي (3000) ساڵداو به هاتنه دنياو مردني (120) نه‌وه ئاستي ژيريي دابه‌زيووه، ئه‌و له‌درێژه‌ي توێژينه‌وه‌كه‌شيدا به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه مرۆڤه كۆنه‌كان ئاستي ژيرييان زۆر له‌ئێمه زياتر بووه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر «مرۆڤێكي سه‌رده‌مي گريكه‌كان سه‌ردانمان بكات، ئه‌و گه‌شتياره‌ي كه به‌زه‌مه‌ندا گه‌يشتۆته‌وه لامان به ژيرييه‌كه‌ي سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت به‌سه‌رماندا» چونكه ئه‌و ده‌توانێت خێراتر وه‌ڵامي هه‌موو پرسياره‌كان بداته‌وه‌و زيره‌كييه‌كه‌ي بێهاوتا ده‌بێت) ئه‌و وتيشي: له‌سه‌رده‌مي كۆندا مانه‌وه ته‌نها بۆ به‌هێزه‌كان بووه، واتا ئه‌و مرۆڤانه‌ي كه مێشكيان به‌كارنه‌هێناوه، نه‌يانتوانيووه خۆراك په‌يدا بكه‌ن و خۆيان له‌ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ي كه مانه‌ته‌وه، ئه‌وانه بوون كه زياتر مێشكيان به‌كارهێناوه‌و راده‌ي ژيرييان زۆر بووه.
په‌روه‌رده‌و فێركردن
له‌كۆتايشدا ئه‌و توێژه‌ره‌وه‌يه ئاماژه‌ي به‌وه‌دا که ژيريي ئه‌م سه‌رده‌مه ژيرييه‌كي رێژه‌ييه‌و ته‌نها ده‌سته‌بژێرێك ئه‌وه‌يان هه‌يه «ئه‌وه‌ش زۆرتر پشت به فێركردن و په‌روه‌رده‌يه‌كي باش ده‌به‌ستێت نه‌ك جينه‌كان».
سه‌رچاوه: کوردستان نوی