ئه‌مجاره‌يان ئايفۆني 6
هه‌رچه‌نده ماوه‌يه‌كي زۆر له خستنه‌به‌رده‌ستي ئايفۆني 5 تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستاوه ده‌نگۆكان سه‌باره‌ت به‌هاندي هۆشمه‌ندي ئايفۆني 6 ده‌ستي پێكردووه.
له‌كاتێكدا كه هه‌ندێك كه‌س باس له رواڵه‌تي ساف‌و دره‌وشاوه‌ي ئه‌و هانده ده‌كه‌ن، هه‌ندێكي ديكه ده‌ڵێن ئه‌و هانده بێ كامێرا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ي زياتر له‌هه‌موويان ده‌نگۆكه‌ي له‌ئارادايه ئه‌وه‌يه كه ئه‌پڵ به‌هيوايه به‌سوودوه‌رگرتن له‌ته‌كنۆلۆژيايPDLC ته‌واوي پۆرته‌كاني ئايفۆني 6 دابخات.ته‌كنۆلۆژياي PDLC له‌سه‌ر بنه‌ماي كريستاڵي ئاوي كارده‌كات.
هه‌رچه‌نده ماوه‌يه‌كي زۆر له خستنه‌به‌رده‌ستي ئايفۆني 5 تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستاوه ده‌نگۆكان سه‌باره‌ت به‌هاندي هۆشمه‌ندي ئايفۆني 6 ده‌ستي پێكردووه.
ئه‌وكات بۆ نمونه بۆ وێنه‌گرتن به‌و هانده، ته‌نيا پێويسته به‌كارهێنه‌ر دوگمه‌يه‌كي تايبه‌ت له‌سه‌ر شاشه‌كه لێبدات تا ده‌رگاي پلاسكۆيي به‌رده‌مي كامێراكه لابچێت‌و كامێراكه ده‌ست به‌كاربكات.
هه‌ندێك ده‌نگۆ ده‌ڵێن ره‌نگه ئه‌پڵ ئه‌و ته‌كنۆلۆژيا هه‌ر ته‌نيا له‌پشتي هانده‌كه‌وه به‌كارنه‌هێنێت‌و له‌به‌شي پێشه‌وه‌ش كه روو به به‌كارهێنه‌ره، سوودي لێوه‌ربگرن.
قه‌باره‌ي ته‌سكتر، كێشي كه‌متر، شاشه‌ي باشتر‌و كواڵتي زياتر‌و هه‌روه‌ها كامێراي به‌هێزتر به‌شێكي ديكه‌ن له ئه‌گه‌ره‌كاني كه ره‌نگه هه‌مووي يان هه‌ندێكي له‌هاندي ئايفۆني 6دا ببينين.
هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه ئايفۆني 6 له ته‌موزي 2013دا نمايشبكرێت، به‌ڵام هه‌نديچكي تر وايده‌بينن زه‌حمه‌ته ئايفۆن به‌م زوانه ده‌ست بۆ ڤێرژني نوێي ببات، مادام هێشتا فرۆشي ئايفۆني پێنج زۆره‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌شي كرد ره‌نگه ئايفۆني 5 ئێس ده‌ربكات نه‌ك شه‌ش.
سه رچاوه:ماله پری هاولاتی