سه‌کته‌ى مێشک و ترشه‌مه‌نييه‌کان
سه‌کته‌ى مێشک يه‌کێکه له‌و ديارده ته‌ندروستييه ترسناکانه که بۆ مرۆڤ به هۆکاريکى له‌ناوبه‌ر ده‌ده‌نرێت. چونکه هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆى مردن و له‌ناوچوونى له‌ناکاوى ئه‌و مرۆڤه‌ى که تووشي ده‌بێت.
سه‌کته‌ى مێشک به‌وه پێناسه ده‌کرێت که له‌ده‌ستدانێکى له ناکاوى فه‌رمانه‌کانى مێشکه و ديارده‌ى سه‌رهه‌ڵدانى کۆنترۆڵ‌نه‌کردنى مێشکى مرۆڤه. رێژه‌ى تووشبون به‌م نه‌خۆشييه کتوپڕه له به‌رزبوونه‌وه‌دايه و به گوێره‌يى هه‌ندێک له راپۆرته پزيشکييه‌کان سه‌کته‌ى ميشک دووه‌مين هۆکارى مردنه له سه‌رانسه‌رى جيهاندا.
سه‌کته‌ى مێشک يه‌کێکه له‌و ديارده ته‌ندروستييه ترسناکانه که بۆ مرۆڤ به هۆکاريکى له‌ناوبه‌ر ده‌ده‌نرێت. چونکه هه‌ندێک جار ده‌بێته هۆى مردن و له‌ناوچوونى له‌ناکاوى ئه‌و مرۆڤه‌ى که تووشي ده‌بێت.
سه‌کته‌ى مێشک زياتر تووشى ئه‌و که‌سانه ده‌بێت که خاوه‌نى ته‌مه‌نێکى زۆرن. چونکه ديارده‌ى ناڕێکى و ناله‌بارييه ته‌ندروستييه‌کان زۆر تر له نێوان ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌دا ده‌بينرێت. به تايبه‌ت ئه‌و ديارده ته‌ندروستيانه‌ى که خۆيان هۆکارێکن بۆ توشبون به سه‌کته‌ى مێشک وه‌ک نه‌خۆشى شه‌کره‌و فشارى خوێنى به‌رز و به‌ساڵاچوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نه‌خۆشييه کتوپڕه ره‌نگه له نێوان ته‌مه‌نه‌کانى تريشدا ببنرێت.
به‌کارهێنانى هه‌ندێک له خوارده‌مه‌نييه‌کانيش هۆکارێکى کاريگه‌رن له‌سه‌ر دروستبونى ئه‌م نه‌خۆشييه. چونکه هه‌ندێک له خوارده‌مه‌نييه‌کان ده‌توانن رۆڵێکى سلبى ببينن له‌سه‌ر هه‌ڵدانى سه‌کته‌ى مێشک‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێکى تريان ده‌توانن رۆڵێکى باش ببينن و ببنه هۆکارێک بۆ رێگريکردن له‌م نه‌خۆشييه ترسناکه.
وه‌ک هه‌ندێک ميوه‌که به‌پێى يه‌کێک له توێژينه‌وه پزيشکييه‌کان سێ‌و و هه‌رمێ ده‌بێته هۆى رێگريکردن له سه‌کته‌ى مێشک به شێوه‌يه‌ک زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که له نوێترين توێژينه‌وه‌ى پزيشکيدا له‌باره‌ى به‌کارهێنانى ميوه‌کان و کاريگه‌رييان له‌سه‌ر روودانى سه‌کته‌ى مێشک ئه‌وه دۆزرايه‌وه که به‌کارهێنانى ئه‌و ميوانه‌ى که به ترشه‌مه‌نييه‌کان ناسراون هۆکارێکى مه‌زنن بۆ دورخستنه‌وه‌ى مرۆڤ له توشبوون به سه‌کته‌ى مێشک و ده‌بنه هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى سه‌کته‌ي مێشک و رێگريکردن له روودانى ئه‌م نه‌خۆشييه، به تايبه‌ت لاى ئافره‌تان.
چونکه تاقيکرنه‌وه‌که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه و تێيايدا هاتووه که ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که ميوه‌ى ترشه‌مه‌نييه‌کان زۆر به‌کار ده‌هێنن به رێژه‌ى له سه‌دا 19 کاريگه‌رى توشبونيان به نه‌خۆشى کتوپڕى سه‌کته‌ى مێشک که‌م ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه:ساينس ده‌يلى