هه‌شت پێشنياز بۆ ههڵواسيني تابلۆكانتان
تابلۆكان ده‌توانن له رازاندنه‌وه‌ي ماڵ و ژوورهكاني ناو ماڵ رۆڵي گرنگ بگێڕن، زۆرجار ئێمه گرنگي به‌م چه‌شنه رازاندنه‌وه ناده‌ين، به‌ڵام له وڵاتاني تر به گرنگييه‌وه ده‌ڕواننه بابه‌تي له‌و جۆره و ميدياكان زۆر خۆياني پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
1- بۆ ههڵواسيني تابلۆ له سه‌روو سيسهمي خه‌وتن، يان قه‌نه‌فه‌وه، باشتر وايه تابلۆكان به شێوه‌ي دوو تابلۆ، يان چوار تابلۆ بن.
2- بۆ ههڵواسيني تابلۆ له ژووري دانيشتندا، باشتر وايه تابلۆكه له سه‌ر گه‌وره‌ترين ديوار هه‌ڵبواسن، به جۆرێك دوو له‌سه‌ر سێي ديواره‌كه دابپۆشێ.
3- تابلۆكان به جۆرێك هه‌ڵبواسن كه له هێڵي بينينتاندا بن، واتا زۆر به‌رز و زۆر نزميش نه‌بن، كه مرۆڤ ناچار بكات بۆ بينيني سه‌ري به‌رز، يان نه‌وي بكات.
4- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ چه‌ند تابلۆيه‌ك هه‌ڵبواسن، باشتر وايه ئه‌وانه‌ي ره‌نگيان رووناكتره له سه‌ره‌وه بن و ئهوانهشي قاوه‌يي، يان ره‌نگيان تۆختره، له خوارتر بن.
تابلۆكان ده‌توانن له رازاندنه‌وه‌ي ماڵ و ژوورهكاني ناو ماڵ رۆڵي گرنگ بگێڕن، زۆرجار ئێمه گرنگي به‌م چه‌شنه رازاندنه‌وه ناده‌ين، به‌ڵام له وڵاتاني تر به گرنگييه‌وه ده‌ڕواننه بابه‌تي له‌و جۆره و ميدياكان زۆر خۆياني پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
5- بابه‌تي ئه‌و تابلۆيانهي له يه‌ك نزيكن، با له پاڵ يه‌كدا بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تابلۆيهكتان له سه‌ر ده‌ريا و ئۆقيانووسه، ئه‌و تابلۆيانهي ديمه‌ني قه‌راخ و به‌له‌م و ماسيگريان هه‌يه، باشتر وايه بكه‌ونه پاڵ يه‌كتر.
6- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ تابلۆكانتان سه‌رنجڕاكێش بن، باشتر وايه له سه‌ره‌وه‌ي تابلۆكه گڵۆپێك هه‌ڵبكه‌ن، به جۆرێك كه تابلۆكه رووناك بكاته‌وه.
7- هه‌ندێك جار ده‌توانن تابلۆكان بۆ شاردنه‌وه و داپۆشيني شوێنه رووخاوهكاني ناو ماڵ به‌كار بهێنن.
8- ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ديوارهكهتان به‌رزتر بنوێنێ، ده‌بێ تابلۆكان به شێوه‌ي ستووني هه‌ڵبواسن، ئه‌گه‌ريش ده‌تانه‌وێ ديوارهكهتان درێژتر بنوێنێ، ده‌بێ تابلۆكان به شێوه‌ي ئاسۆيي هه‌ڵبواسن.
بەيان پێرس