بۆني گوڵ خه‌مۆكي كه‌مده‌كاته‌وه
توێژينه‌وه‌كان سه‌لماندوويانه چاره‌سه‌ركردن له رێگاي بۆنه‌وه كردارێكي گه‌وره‌ي هه‌يه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي ژانه‌سه‌ر و خه‌مۆكي و نه‌هێشتني شڵه‌ژاندن و به‌هێزكردني سيستمي پارێزگاري جه‌سته. شاره‌زاكان ده‌ڵێن كاتێك بۆن هه‌ڵده‌مژيت، نامه‌يه‌كي خێرا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێشك له رێگاي ده‌ماره‌كاني بۆنه‌وه، كه كاريگه‌ري ده‌بێت له‌سه‌ر لوو، ياخود رژێنه‌كان. بۆن كاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر باري ده‌رووني، چونكه ده‌مێنێته‌وه له به‌شي كاردانه‌وه‌ي مێشكدا. توێژينه‌وه‌كان هێما به‌وه ده‌ده‌ن، كه كاتي هه‌ڵمژيني بۆني خۆش جوڵه‌ي مێشك هێور ده‌بێت بۆ هوشياربوونه‌وه.
هه‌ندێك كۆمپانياي ئه‌مريكي هه‌ڵده‌ستن به به‌رداني بۆني ليمۆ و نه‌عنا له ڕێي ده‌روازه‌كاني هه‌واگۆڕكێوه بۆ زيادكردني چالاكيي كارمه‌نده‌كان له پاش نيوه‌ڕۆوه. هه‌ندێك تاقيكردنه‌وه‌ش كراون له ناو فڕۆكه و ئوتێله‌كاندا، بۆ به‌كارهێناني بۆن بۆ چاره‌سه‌ركردني ئه‌و شڵه‌ژاندنه‌ي كه تووشي ئه‌وانه ده‌بێت كه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌نجامي ئه‌و شپرزه‌بوون و گۆڕانكارييانه‌يه‌ش كه تووشيان ده‌بێت، بريتييه له جياوازيي نێوان كاتي وڵاته‌كاندا.
سەرچاوه:بيان پێرس