كێشي زه‌وي رۆژانه يه‌ك تۆ‌ن زياد ده‌كات
زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه «رۆژانه كێشي زه‌وي يه‌ك تۆ‌ن زياد ده‌كات» وه‌كو باسي لێوه‌ده‌كه‌ن هۆكاري ئه‌وه پاشماوه‌ي ئه‌و ئه‌ستێره كلكدارانه‌يه كه دێنه ناو به‌رگه هه‌واي زه‌وييه‌وه.
پاشماوه‌ي نه‌يزه‌كه‌كان
ئه‌وان که ئه‌وه‌يان سه‌لماندووه «پاشماوه‌ي ئه‌و نه‌يزه‌كانه‌ي دێنه به‌رگه‌هه‌واي زه‌وييه‌وه ده‌بنه هۆي زياتركردني كێشي زه‌وي» ده‌شڵێن: نه‌يزه‌کان له‌شێوه‌دا جياوازن و هه‌يانه له‌شێوه‌ي تۆز‌و ورده به‌ردي بچوكدايه، هه‌شيانه له‌شێوه‌ي پارچه به‌ردێکي گه‌وره‌دايه، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ر له‌شه‌وێكي ساماڵداو بۆ ماوه‌ي نيو سه‌عات سه‌يري ئاسمان بكرێت، هه‌ندێك له‌و ئه‌ستێره كلكدارانه ده‌بينرێت، كه دێنه به‌رگه‌هه‌واكه‌مانه‌وه (ئه‌وه‌ش ئه‌و ديارده‌يه‌يه که ئێمه به ئه‌ستێره‌كشان ناوي ده‌به‌ين و ماوه‌ي چه‌ندين سه‌ده‌يه مرۆڤ چاودێريي ده‌كات) به‌ڵام ئه‌وه‌ي زاناكاني سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌وه‌يه كه ئاخۆ ئه‌و زيادبوونه‌ي كێشي زه‌وي هيچ ده‌ره‌نجامێكي خراپي نابێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌يانه‌وێت بزانن كه سه‌رچاوه‌ي ئه‌و كلكدارانه چييه‌و ئايا ئه‌وان له‌پشتێنه‌ي هه‌سارۆكه‌كانه‌وه دێن؟ يان به‌هۆي مردني ئه‌ستێره‌يه‌كه‌يه‌وه دروست بوون؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێكجار گوماني ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه پاشماوه‌ي ئه‌و ئامێره له‌كاركه‌وتووانه بن كه تا ئێستا له‌فه‌زادان!.
زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه «رۆژانه كێشي زه‌وي يه‌ك تۆ‌ن زياد ده‌كات» وه‌كو باسي لێوه‌ده‌كه‌ن هۆكاري ئه‌وه پاشماوه‌ي ئه‌و ئه‌ستێره كلكدارانه‌يه كه دێنه ناو به‌رگه هه‌واي زه‌وييه‌وه.
وه‌ڵامه‌كان چي ده‌بن؟
ئه‌مه ئه‌و پرسيارانه‌يه كه ئاژانسي ناسا خه‌ريكي وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌تي له‌ڕێگاي داناني «تۆڕێك كامێراي هۆشمه‌نده‌وه» كه به‌سه‌رتاسه‌ري ئه‌مريكادا بڵاوي كردۆته‌وه. به‌وته‌ي ئه‌وان ئه‌و ئامێرانه يارمه‌تيان ده‌دات، بۆئه‌وه‌ي قه‌باره‌ي ئه‌و نه‌يزه‌كانه‌و رێڕه‌وه‌كه‌ي بزانن، له‌گه‌ڵ دياريكردني ئه‌وه‌ي داخۆ ئه‌و كلكدارانه چۆن خۆيان ده‌كێشن به زه‌ويدا، ئه‌گه‌ر به‌ر زه‌وييش بكه‌وێت شوێني به‌ركه‌وتنه‌كه‌ي له‌كوێدا ده‌بێت؟
سه ر چاوه: کوردی نیوز