بۆچي راده‌ي زيره‌كي و توانسته‌كاني مرۆڤه‌كان جياوازە؟
ده‌رئه‌نجامي تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك هۆكاري سه‌ره‌كي راده‌ي زيره‌كي (Iq) «له(75% - 85%)ي كه‌ساني پێگه‌يشتوو بۆ جينه‌كانيان ده‌گێڕێته‌وه
تاقيكردنه‌وه پێوانه‌ييه‌كان
ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه ئه‌و جۆره تاقيكردنه‌وه‌يه ته‌نها ئه‌و جۆره له‌زيره‌كي و توانسته‌كان ده‌گرێته‌وه، كه زۆرتر په‌يوه‌سته به خوێندن و ئيشوكاره فه‌رمانگه‌ييه‌كان و پێوانه‌ي توانسته‌كاني هه‌ستكردن و سۆزداريي و پێوانه‌كردني چێژوه‌رگرتن له‌شته‌كان و داهێنانه موزيكييه‌كان ناگرێته‌وه. چونكه به‌وته‌ي پسپۆڕه به‌شداره‌كاني توێژينه‌وه‌كه هه‌ندێك هۆكاري ديكه‌ش هه‌ن، كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر توانسته ژيرييه‌كاني مرۆڤ، وه‌ك هۆكاره ژينگه‌ييه‌كان، كه مرۆڤ له‌و كاته‌وه‌ي كۆرپه‌له‌يه‌و له‌مناڵداني دايكيدايه كاريگه‌ر ده‌بێت پێي، پاشان شێوازي له‌دايكبوون و هاتنه ده‌ره‌وه‌ي بۆ ژيان هۆكارێكي ديكه‌يه. له‌دواي ئه‌وانه‌شه‌وه خۆراكي ته‌ندروست و ئه‌و نه‌خۆشييانه‌ي مرۆڤ له‌درێژايي ژيانيدا تووشي ده‌بێت و ئه‌و هه‌ورازو نشێوانه‌ي كه مرۆڤ له‌ژياني رۆژانه‌يدا پێيدا تێده‌په‌ڕێت به‌هه‌مانشێوه کاريگه‌ره.
كۆڵه‌كه‌ي زيره‌كي
له‌دواي ئه‌وانه‌شه‌وه بيركردنه‌وه‌و ئه‌و چه‌مكانه‌ي مناڵ له‌ژيانيدا هه‌ستي پێده‌كات و فێري ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانانه‌ي كه له‌قۆناغه سه‌ره‌تاييه‌كاني ته‌مه‌نييه‌وه به‌كاريانده‌هێنێت بۆ بيركردنه‌وه‌و حوكمداني به‌سه‌ر شته‌كاندا به‌شێكي گرنگي كۆڵه‌كه‌ي زيره‌كيي كه‌سه‌كه بونيادده‌نێن.
ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن كه به‌رده‌وام شاره‌زايان و پسپۆران باس لێوه‌ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي مناڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ڵوێستدا واي لێده‌كات به به‌رپرسيارێتيه‌وه بيربكاته‌وه‌و بڕيار بدات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێكي گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ي كاربكاته سه‌ر راده‌ي ژيريي و توانسته‌كان و «مرۆڤێكي ژيرو زيره‌ك له‌كه‌ساني ديكه‌ي جيا بكاته‌وه».
سه ر چاوه : کوردی نیوز