• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 116
  • دوو شەممه 11/10/1391
  • رۆژژمێر :

ئۆتۆمۆبێلي بێ شۆفێر دەچێتە سەر شەقامەکان

لەماوەي پێنج ساڵي ئايندەدا، سەرنشيناني ئۆتۆمۆبێل لەبري ئەوەي سەرقاڵ شۆفێري بن، دەتوانن لە ئۆتۆمۆبێلەکانياندا سەرقاڵي خوێندنەوەي گۆڤار و رۆژنامەکان بن و ئۆتۆمۆبێلەکەش بەبێ ئەوەي پێويستي بە شۆفێر هەبێت بەرەو ئامانجي دياريکراوت دەبات.

لەوبارەيەوە ئەنتۆنيۆ ليڤاندۆڤسکي، بەرپرسي پرۆژەي پەرەپێداني ئۆتۆمۆبێلي بێ شۆفێر لە کۆمپانياي گوگڵ رايگەياند:

کۆمپانياکەيان لەماوەي پێنج ساڵي ئايندەدا ئۆتۆمۆبێلي جۆري (تۆيۆتا بيرۆس)ي بێ شۆفێر بەرهەمدەهێنێت، ئەوەش دواي ئەوەي حاکمي ويلايەتي کاليفۆرنيا رەزامەندي نيشانداوە لەسەر رێگەپێدان بە رۆشتني ئۆتۆمۆبێلي بێ شۆفێر لە شەقامەکاني ويلايەتەکەدا.

بەرهەمهێناني ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبێلە دەبێتە يەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەي روداوەکاني هاتوچۆ لە جيهاندا، بەتايبەت بەپێي توێژينەوەکان، شۆفێري ئۆتۆمۆبێلەکان بەرپرسن لە رێژەي (75%)ي روداوەکاني هاتوچۆ.

 

سەرچاوه:مالەپەري هەواڵدەري سبەي