بۆچي منداڵ زماني ده‌يگرێت؟
شاره‌زاياني په‌روه‌رده‌ي منداڵان ئاشكرايده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر منداڵ تا ته‌مه‌ني (5) ساڵي زماني گرتي و به‌تايبه‌تي هه‌ردو پيتي (ڕ) و (س)ي به‌رواني بۆ نه‌وترا ئاساييه.
لێكۆڵينه‌وه‌كانيش ئاشكراي ده‌كه‌ن (60%)ي منداڵان له ماڵه‌وه توشي روداو ده‌بن و له ده‌ره‌وه‌ي ماڵ كه‌متر مه‌ترسيان له‌سه‌ره.
سايتي ته‌له‌فزيۆني (DW)ي ئه‌ڵماني بڵاويكرده‌وه: هه‌رچه‌نده منداڵ له‌سه‌ره‌تاكاني ته‌مه‌نيدا به ئاساني فێري قسه‌كردن ده‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌يان زمانيان ده‌يگرێت وپاراو نابێت تا ته‌مه‌ني پێنج ساڵي و ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكي ئاساييه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماسولكه‌كاني زمان و ده‌ميان و ئه‌گه‌ر له‌دواي ئه‌و ماوه‌يه‌ش منداڵ زماني گرتي پێويستي به‌راهێنان و به‌هێزكردني ماسولكه‌كاني زماني هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ي زمانێكي پاراوي هه‌بێت و به‌ره‌واني قسه‌بكه‌ن.
له‌لايه‌كي تره‌وه به‌پێي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي ئه‌ڵماني، زۆرينه‌ي منداڵان له‌ماڵه‌وه توشي روداو ده‌بن و زيانيان پێده‌گات به‌به‌راورد به‌ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده دايكان و باوكات ترسيان هه‌يه له‌ده‌ره‌وه منداڵه‌كانيان توشي روداوي هاتوچۆ يان كه‌وتنه خواره‌وه ببن، به‌ڵام لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ريده‌خه‌ن كه (60%)ي منداڵان، له‌ماڵه‌وه توشي روداو ده‌بن به‌هۆي كردنه‌وه‌ي په‌نجه‌ره و يان جوان دانه‌خستني، يان گۆڕيني منداڵ له شوێني به‌رز و نه‌گونجاو، يان داناني خواردني منداڵ له شوێنێكي به‌رز و له‌وكاته‌ي منداڵه‌كه هه‌وڵي به‌ده‌ستهێناني ده‌دات توشي به‌ركه‌وتن يان كه‌وتنه خواره‌وه ده‌بێت.
سەرچاوه:مالپري سبەي