چين كۆمپانياي ئه‌پڵ سزا ده‌دات
دادگايه‌كي شاري په‌كيني پايته‌ختي وڵاتي چين كۆمپانياي زه‌به‌لاحي ئه‌پڵي به 168 هه‌زارو 908 دۆلاري ئه‌مريكي سزادا، دواي ئه‌وه‌ي به‌بێ ره‌زامه‌ندي خاوه‌نه‌كانيان چه‌ند كتێبێكي ئه‌ليكترۆني له‌سه‌ر تۆڕي ئينته‌رنێت بڵاوكرده‌وه و فرۆشتي.
ئه‌و دادگايه فه‌رماني به كۆمپانياي ئه‌پڵ كرد قه‌ره‌بوي 8 نوسه‌ري چيني و دوو كۆمپانيا بكاته‌وه به‌و پێيه‌ي مافي ئه‌واني له ئاماده‌كردن و دابه‌شكردني ئه‌و كتێبه پێشێلكردوه .
پارێزه‌راني زيانلێكه‌وتوانيش داواي نزيكه‌ي دوو مليۆن دۆلاريان كرد، ئه‌ويش به‌هۆي ئه‌وه‌ي له‌ماوه‌ي ساڵي رابردوودا چه‌ندين كتێبي ئه‌ليكترۆني له رێي ئه‌و كۆمپانياوه گه‌يشتوه ده‌ستي به‌شداربواني به‌مه‌ش زيانێكي ئابوري زۆر به نوسه‌ران و ئاماده‌كاراني ئه‌و كتێبه گه‌يشتووه.
دادگايه‌كي شاري په‌كيني پايته‌ختي وڵاتي چين كۆمپانياي زه‌به‌لاحي ئه‌پڵي به 168 هه‌زارو 908 دۆلاري ئه‌مريكي سزادا، دواي ئه‌وه‌ي به‌بێ ره‌زامه‌ندي خاوه‌نه‌كانيان چه‌ند كتێبێكي ئه‌ليكترۆني له‌سه‌ر تۆڕي ئينته‌رنێت بڵاوكرده‌وه و فرۆشتي.
لاي خۆيه‌وه (كارولين وو) وته‌بێژي كۆمپانياي ئه‌پڵ رايگه‌ياند به‌رپرساني كۆمپانياكه به‌جدي چاو به‌و سكاڵايانه‌دا ده‌خشێننه‌وه كه سه‌باره‌ت به پێشێلكردني مافي خاوه‌ندارێتي رووبه‌ڕويان بوه‌ته‌وه
پێشتريش دادگايه‌كي ديكه‌ي چيني كۆمپانياي ئه‌پڵي به غه‌رامه‌كردني 83 هه‌زار و 397 دۆلار سزادا ئه‌ويش دواي ئه‌وه‌ي هه‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ي چه‌ند بابه‌تێكي تايبه‌ت به خانه‌ي ئه‌نسكلۆپيدياي چيني بۆ بڵاوكردنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ي لايه‌ني په‌يوه‌نديداري لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵي ئاسمانيي كه‌ركوك