له عه‌ده‌سه‌يه‌كي چاوه‌وه كۆنترۆڵي مۆبايله‌كه‌ت بكه
زۆر جار بينيومانه يان بيستو‌ومانه، كه له‌كاتي لێخوڕيني ئۆتۆمبێلدا به‌هۆي به‌كارهێناني مۆبايله‌وه چه‌نده‌ها كه‌س تو‌وشي كێشه بوونه‌ته‌وه،هه‌رچه‌نده پێشتر كۆمه‌ڵێك داهێنان كراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام تازه‌ترين داهێنان كه له زانكۆي گينت-ي به‌لجيكيGhent University دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه، كه به‌هۆي عه‌ده‌سه‌يه‌كي چاوه‌وه ده‌توانيت نامه‌و ئيمه‌يڵه‌كان له‌ناو مۆبايله زيره‌كه‌كان بخوێينيته‌وه‌و سه‌يري وێنه و چه‌نده‌ها شتي ديكه بكه‌يت.
توێژه‌ره‌وه‌كه ڕايگه‌ياند ئه‌م ته‌كنه‌لۆژيايه خه‌ياڵێكي زانستي نييه، به‌ڵكو ڕاستييه‌كه‌و دواي پێنج ساڵي ديكه جێي سينه‌ماو شاشه ته‌له‌فيزيۆنيه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م داهێنانه پێكهاتووه له شاشه‌يه‌كي زۆر بچووكي كريستاڵي (LCD ) ته‌واو قه‌وس كراوه‌ته‌وه و بچوك كراوه‌ته‌وه تا به ته‌واوه‌تي له‌سه‌ر چاو جێ‌گير بێت و وه‌ك عه‌ده‌سه‌ي چاو كاربكات، له‌كاتي هاتني نامه يان ئيمه‌يڵ ده‌توانێت هه‌موويان ببينيت بێ ئه‌وه‌ي هيچ خه‌ياڵت بڕوات يان كێشه بۆ بينينت دروست بكه‌ن يان بێ ئه‌وه‌ي ده‌ست بده‌يت له مۆبايله‌كه‌ته‌وه.
ئه‌م داهێنانه نوێيه وايه‌رلێسه‌و هيچ شتێكي پێوه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، وه -Jelle De Smet توێژه‌ره‌وه‌ي تايبه‌ت به‌م ته‌كنيكه له زانكۆي ناوبراو رايگه‌ياند: ئه‌و شته گه‌وره‌يه‌ي ئێمه هاته به‌رده‌ممان ئه‌وه بوو، كه بتوانين كريستاڵي شل ڕه‌ق بكه‌ينه‌وه و به‌و شێوه بچووكه، كه بتوانين شێوه‌يه‌كي خڕي تۆپي پێبده‌ين و ئه‌و هه‌موو ته‌كنيكه‌ي تێدا كۆبكه‌ينه‌وه .
توێژه‌ره‌وه‌كه ڕايگه‌ياند ئه‌م ته‌كنه‌لۆژيايه خه‌ياڵێكي زانستي نييه، به‌ڵكو ڕاستييه‌كه‌و دواي پێنج ساڵي ديكه جێي سينه‌ماو شاشه ته‌له‌فيزيۆنيه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: العربيه