• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 387
  • چوار شەممه 18/11/1391
  • رۆژژمێر :

دانيشتني بەردەوام مرۆڤ تووشي شەكرە دەكات

رۆژنامەي دەيلي ميلي بەريتاني ئاشكراي كردووە ئەو ئافرەتانەي رۆژانە زياتر لە 7 كاتژمێر لە دۆخي دانيشتندا بەسەر دەبەن، زياتر نزيكن لە تووشبوون بە نەخۆشي شەكرە لە جۆري دووەم شەكرەي ميز كە پێي دەگوتري .

زاناياني زانكۆي ليستەر لە بەريتانيا گەيشتنە ئەو ئەنجامە و توێژينەوەكەيان دەريستووە تۆماري گەورە هەيە كە ئاماژەيە بۆ تووشبوون بەو نەخۆشييە لاي ئەو كەسانەي بەشدارييان لە توێژينەوەكەدا كردووە و خوێني خۆيان خستووەتە بەردەم توێژەران.

توێژەران گوتيان ئەو كەسانەي درێژە بەدانيشتن دەدەن لە كاتي كاردا زياتر تووشي كێشەي تەندروستي دەبن و لەو كارەدا ئافرەتان مەترسي زياتريان لەسەر تا پياوان و لە توێژينەوەكەدا 500 ژن و پياو بەشدارييان كرد.

رۆژنامەي دەيلي ميلي بەريتاني ئاشكراي كردووە ئەو ئافرەتانەي رۆژانە زياتر لە 7 كاتژمێر لە دۆخي دانيشتندا بەسەر دەبەن، زياتر نزيكن لە تووشبوون بە نەخۆشي شەكرە لە جۆري دووەم شەكرەي ميز كە پێي دەگوتري .

لە توێژينەوەكەدا رون بووەوە كە ئافرەتان رۆژانە 4 بۆ 7 كاتژمێر دادەنيشن ولاي پياوان ئەو ماوەيە 4 بۆ 8 كاتژمێرە.

زاناكان ئاماژەيان بەوەدا كە لە خوێني ئافرەتاندا رێژەي زياتري ئەنسۆلينيان سەرنجداوە و ئەو هۆرمۆنە بەرپرسە لە رێكخستني ئاستي شەكري گلوكۆز لە خوێندا و رێژەي بەرزي ئەو هۆرمۆنە نيشانەي ئەوەيە كە لەش چيدي هەست بە هەستەوەري لە بەرامبەر ئەو هۆرمۆنە ناكات و ئەوەش دەبێتە هۆي تووشبوون بە شەكرە.

لاي ئافرەتان هەروەها رێژەي زۆري تري هۆرۆمۆنات و پرۆتينات سەرنجدرا كە ئاماژەيە بۆ تێچكووني هاوسەنگي لەشيان.

توێژەرەكان گوتيان بەرزبوونەوەي رێژەي شەكرە لە خوێني ئافرەتاندا پەيوەندي بەوەوە هەيە كە ئەو ئافرەتانە زۆرينەي كاتي رۆژەكەيان بە دانيشتن و خواردني خۆراكەوە بەسەر دەبەن.

سایتی باخچه