بوگاتي ڤيرۆن، شاي ئۆتۆمبيله‌كاني جيهان
ئێستا سه‌رۆك، يان پاشا، به ته‌نها له نێو جيهاني مرۆڤه‌كان و گيانداراندا نييه، به‌ڵكو له نێو جيهاني ئۆتۆمبيليشدا پێشه‌وا و پاشاي ئۆتۆمبيله‌كان هه‌يه، بێگومانيشم له‌وه‌ي تا ئێستا زۆرينه‌تان ناو و ناوبانگي ئه‌و شايه‌تان نه‌بيستووه، كه ئه‌ويش بريتييه له (بوگاتي ڤيرۆن)، كه تا ئێستا هيچ ئۆتۆمبيلێك نه‌يتوانيوه له‌سه‌ر كورسيي پادشايه‌تي بيهێنێته خواره‌وه.
ناساندن:
بوگاتي ڤيرۆن ئۆتۆمبيلێكي وه‌رزشييه و له لايه‌ن كۆمپانياي (ڤۆكس وايگن)ـە‌وه به‌رهه‌مهێنراوه. بۆ يه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تاي ساڵي 2005دا نمايش كرا و ئێستا به خێراترين و هه‌روه‌ها به گرانترين ئۆتۆمبيلي جيهان داده‌نرێت. به ناوي پيێرێ ڤيرۆن، شۆفێري فه‌ره‌نسي بۆ پێشبڕكێي ئۆتۆمبێل، ناونراوه، كه له ساڵي 1939دا چه‌ند پێشبڕكێيه‌كي برده‌وه.
له بنه‌ڕە‌تدا ئه‌م ئۆتۆمبيله دروستكراوي كۆمپانياي بوگاتي بووه، كه ساڵي 1909 ئيتۆر بوگاتيي ئيتاڵي له فه‌ره‌نسا دايمه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي خه‌ريك بوو ئه‌م كۆمپانيايه تێدا بچێت و دابخرێت، به‌ڵام كۆمپانياي (ڤۆكس وايگن)ي ئه‌ڵماني له ساڵي 1999دا كڕييه‌وه.
ئێستا سه‌رۆك، يان پاشا، به ته‌نها له نێو جيهاني مرۆڤه‌كان و گيانداراندا نييه، به‌ڵكو له نێو جيهاني ئۆتۆمبيليشدا پێشه‌وا و پاشاي ئۆتۆمبيله‌كان هه‌يه.
مواسه‌فاته‌كاني:
بوگاتي ڤيرۆن به ده‌ست دروستكراوه و به‌ستراوه. درێژييه‌كه‌ي 4.34 مه‌تر و پانييه‌كه‌شي 1.95مه‌تره، هه‌روه‌ك 13 سانتيمه‌تريش به‌رزييه‌كه‌تي له زه‌وييه‌وه. كێشه‌كه‌شي 1888 كيلۆگرامه و 10 رادێته‌ري هه‌يه.
مه‌كينه‌كه‌ي ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاسته‌كه‌يه‌وه و 16 بستۆنه و هێزه‌كه‌ي 1001 ئه‌سپه، له هه‌رچي ئۆتۆمبيلێك كه تا ئێستا دروستكراوه، خێراتره. خێرايي بوگاتي ڤيرۆن ده‌گاته 408 كيلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، له هه‌ستاندا به 2.5 چركه ده‌توانێت بگاته خێرايي 100كم (62 ميل)، هه‌روه‌ها به 7.2 چركه‌ش ده‌گاته خێرايي 200كم، به 9.2 چركه‌ش ده‌توانێت بگاته خێرايي 300كم، كاتێكيش خێراييه‌كه‌ي ده‌گاته كۆتايي، واته 408 كيلۆمه‌تره‌كه، ئه‌و رووبه‌ره‌ي له ماوه‌ي چركه‌يه‌كدا ده‌يبڕێت، هێنده‌ي رووبه‌ري ياريگايه‌كي تۆپي پێ ده‌بێت. به‌ڵام تا ئێستا كه‌س نه‌يتوانيوه به‌و خێراييه لێي بخوڕێت، له تاقيگه‌كاني پێوانه‌دا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شي زۆر خێرايه، قه‌ده‌غه كراوه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڕوات. ئه‌و جۆره‌ي بوگاتي ڤيرۆن كه به (Sang Noir) ناسراوه، خێراييه‌كه‌ي ده‌گاته 431كم له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام كۆمپانياكه خێراييه‌كه‌ي بۆ 414كم كه‌مكرده‌وه، كه ته‌نها 30 دانه‌شي لێ دروستكراوه.
ته‌نكيي به‌نزينه‌كه‌ي 100 ليتر به‌نزين ده‌گرێت، به هۆي ئه‌وه‌ي به‌هێزترين مه‌كينه‌ي هه‌يه، ئه‌و 100 ليتر به‌نزينه ته‌نها به 12 خوله‌ك و 46 چركه ته‌واو ده‌كات.
بوگاتي ڤيرۆن له باش‌ترين و گرانتريني مادده‌كان دروستكراوه، ئه‌م ئۆتۆمبيله دوو نه‌فه‌رييه و دوو ده‌رگاي هه‌يه كه له (كاربۆن)ي به‌هێزكراو به ئه‌له‌منيۆم و تيتانيۆم دروستكراون، كه ئه‌وه‌ش له دروستكردني ژێرده‌ريايي (غواصه)دا به‌كارده‌هێنرێت. لاشه‌كه‌شي له كاربۆن و ئه‌له‌منيۆم دروستكراوه، ئه‌م ماددانه‌ش وا له ئۆتۆمبيله‌كه ده‌كه‌ن به‌رگه‌ي پله‌ي گه‌رماي زۆر و گۆڕانه‌كاني كه‌شوهه‌وا بگرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ي زۆر به باشي به‌رگه‌ي پێكدادانه‌كان ده‌گرێت.
كوشنه‌كاني ئه‌م ئۆتۆمبيله راقيترينن و له پێناو ئاسووده‌يي شۆفێره‌كه‌دا دروستكراون، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ي سروشتيي وه‌كو پێست و ئه‌له‌منيۆميان تێدا به‌كارهاتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي باسكردن له‌م ئۆتۆمبيله خۆشييه‌ك به خوێنه‌ر و هه‌واداراني ئۆتۆمبيل ده‌به‌خشێت، به‌ڵام كاتێك باس له نرخه‌كه‌ي ده‌كرێت، راسته‌وخۆ خوێنه‌ره‌كه بێهيوا ده‌بێت، چونكه نرخه‌كه‌ي ته‌نها نزيكه‌ي (1.5 – 2) مليۆن دۆلاره.
بەيان پرێس