زانايه‌كي ئه‌ڵماني "حه‌شارگه‌ي شه‌يتان"ي ئاشكراكرد
زانايه‌كي ئه‌ڵماني له مێشكي مرۆڤدا ناوچه‌يه‌كي دۆزيه‌وه كه به‌رپرسه له‌هانداني مرۆڤ بۆ ئه‌نجامداني كاري شه‌رانگێزانه‌و ئه‌نجامداني تاوان‌و ئه‌و ناوچه‌يه‌ي ناوناوه هێلانه‌ي شه‌يتان، يان حه‌شارگه‌ي شه‌يتان.
گێرهارد روس، پڕۆفيسۆر‌و مامۆستاي پزيشكي ده‌مارزاني له زانكۆي بريمه‌ني ئه‌ڵمانيا، كه له‌سه‌ر ئاستي نێوده‌وڵه‌تي به توێژينه‌وه‌كاني له‌سه‌ر بۆماوه‌يي مێشك ناسراوه، په‌ڵه‌يه‌كي ڕه‌شي له مێشكي مرۆڤدا دۆزييه‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌شي سه‌ره‌وه‌ي ناوه‌ڕاستي مێشك و ناوي ناوه "هێلانه‌ي شه‌يتان".
ئه‌و زانايه توێژينه‌وه‌ي له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك له خه‌ڵكاني تاوانبار كردووه‌و ئه‌و تاوانانه‌ي ريكۆرد كردووه كه ئه‌نجاميانداوه، له‌هه‌مان كاتيشدا كاردانه‌وه‌ي مێشكي وێنه گرتووه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامداني ئه‌و تاوانانه، به‌وته‌ي ئه‌و زانايا، سه‌رجه‌م به‌شه‌كاني مێشك كاردانه‌وه‌يان به‌رامبه‌ر به روداوه‌كان هه‌بووه جگه له يه‌ك ناوچه نه‌بێت، كه به‌بێ كاردانه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌وته‌ي خۆي ئه‌و ناوچه‌يه سه‌رچاوه‌ي ده‌ركردني بڕيارو فه‌رمانه شه‌ڕانگێزانه‌كانه‌و به‌رپرسه له هانداني مرۆڤ بۆ ئه‌نجامداني تاوان، چ له‌سه‌ر ئاستي تاك يان كۆمه‌ڵ.
گێرهارد روس، پڕۆفيسۆر‌و مامۆستاي پزيشكي ده‌مارزاني له زانكۆي بريمه‌ني ئه‌ڵمانيا، كه له‌سه‌ر ئاستي نێوده‌وڵه‌تي به توێژينه‌وه‌كاني له‌سه‌ر بۆماوه‌يي مێشك ناسراوه، په‌ڵه‌يه‌كي ڕه‌شي له مێشكي مرۆڤدا دۆزييه‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌شي سه‌ره‌وه‌ي ناوه‌ڕاستي مێشك و ناوي ناوه "هێلانه‌ي شه‌يتان".
ئه‌و پرۆفيسۆره ده‌ڵێت، له‌كاتي نيشانداني ئه‌و ديمه‌نانه به تاوانباره‌كان، سه‌رجه‌م به‌شه‌كاني مێشك كاردانه‌وه‌يان نواندووه جگه له هێلانه‌ي شه‌يتان نه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و هێلانه‌يه ده‌كه‌وێته ناوچه‌يه‌كه‌وه كه بۆهێڵه‌كاني وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ست به غه‌مباري‌و سۆز‌و به‌زه‌يي بكه‌ن، به‌ڵام به‌هيچ شێوه‌يه‌ك كاردانه‌وه‌ي به‌رانبه‌ر ئه‌و ديمه‌نه هه‌ست وروژێنه‌رانه نه‌نواندووه.
گێرهارد ده‌ڵێت، ديكتاتۆر‌و سته‌مكاره‌كان مه‌ترسيدارترين ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌ڵگري ئه‌و بۆهێڵه شه‌يتانييه‌ن، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ي تاوانباره‌كان به‌رامبه‌ر روداوه‌كان وه‌ك يه‌ك نيين، له‌به‌ر ئه‌وه به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شكراون، سه‌لامه‌ت ترينيان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ژينگه‌يه‌كي توندوتيژدا و به جه‌سته‌يه‌كي ساغه‌وه گه‌وره بووه، به‌دواي ئه‌وانيشدا، ئه‌و كه‌سانه دێن كه كاردانه‌وه‌ي خێرايان به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكي خراپ هه‌يه كه له دژيان ئه‌نجام بدرێت‌و ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ي گاڵته‌كردنێكي كه‌ميش ناگرن.به‌شي سێيه‌م و مه‌ترسيدارترين گروپيان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ديكتاتۆر‌و سته‌مكارن، هاوشێوه‌ي هيتله‌ر، ستالين، سه‌دام حسێن‌و قه‌زافي و زۆري تر، كه‌سانێكي سه‌رنج ڕاكێشن‌و له قسه‌كردندا زمانيان لوسه، به‌ڵام درۆزنن‌و خاوه‌ني ناوبانگێكي خراپن، ته‌نانه‌ت هيچ يه‌كێكيان رۆژێك له‌رۆژان دان به‌وه‌دا نانێت كه كارێكي هه‌ڵه‌و خراپي ئه‌نجامدابێت‌و توشي نه‌خۆشي شێتي خۆ به گه‌وره زانين بوون.
nrt tv