ڤايرۆسي ئايدز مليۆنه‌ها ساڵه بووني هه‌يه
توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستي ئاشكرايده‌كات بووني ڤايرۆسي ئايدز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مليۆنه‌ها ساڵ.چه‌ند توێژه‌رێك له ديراسه‌يه‌كياندا، كه به‌مدواييانه بلاويانكردۆته‌وه، ڕايانگه‌ياند: ڤايرۆسي ( (HIV كه ده‌بێته هۆي نه‌خۆشي ئايدز بنچينه‌كه‌ي ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌يان هه‌زار ساڵ به‌ڵكو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مليۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.ئه‌و زانايانه ڕوونيانكردۆته‌وه كه "ڤايرۆسي هاوشێوه‌ي ئايدز كه ناسراوه به ڤايرۆسه هێواشه‌كان له‌مێژه له‌نێو مه‌يموونه‌كانداهه‌يه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيش له‌سه‌ر جينه‌كان ده‌ريخستووه بووني ڤايرۆسي هاوشێوه‌ي ( (HIV له‌ناو مه‌يموونه‌كاني ئه‌فريقيادا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ماوه‌يه‌كي دوور‌و درێژي 5 بۆ 12 مليۆن ساڵي".
ڤايرۆسي ( (HIV كه ده‌بێته هۆي نه‌خۆشي ئايدز بنچينه‌كه‌ي ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌يان هه‌زار ساڵ به‌ڵكو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مليۆنه‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
زاناياني پسپۆڕ له زانستي نه‌خۆشييه‌كان ئه‌وه‌شيان خستۆته ڕوو كه "توێژينه‌وه بۆماوه‌ييه‌كاني پێشوو بووني ڤايرۆسي هاوشێوه‌ي ڤايرۆسي ئايدزيان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ده‌يان هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئاماژه‌ش ده‌كه‌ن به‌وه‌ي، توێژينه‌وه نوێيه‌كه ده‌ريخستووه كه ئه‌و خه‌مڵاندنه كه‌مكردنه‌وه‌يه له‌ماوه‌ي په‌يدابووني ئه‌و جۆره ڤايرۆسانه.توێژينه‌وه‌كه هه‌وڵده‌دات بۆ تێگه‌يشتني زياتر له‌و ڤايرۆسه‌و ئه‌و نه‌خۆشييه كوشنده‌يه‌ي به‌هۆيه‌وه په‌يدا ده‌بێت، وه ڤايرۆسي ( (HIV كارده‌كاته سه‌ره ژياني نزيكه‌ي 34 مليۆن كه‌س له جيهاندا.
په یام تی وی