ئينته‌رنێت سوودي بۆ مێشك ده‌خاته‌وه كار‌و بيرو هزر ده‌بووژێنێته‌وه
توێژه‌ران داوا له‌به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن هامووشۆي ئينته‌رنێت بكه‌ن و به‌كاريبهێنن تا مێشكيان له‌كاردابێت و ببووژێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه گاري سيمۆڵ پسپۆري بواري پزيشكي ده‌رووني له‌په‌يمانگاي (سيمێل)ي ويلايه‌تي كاليفۆرنياي ئه‌مريكا باسي له‌وه كردووه كه بۆ ته‌مه‌نداران زۆر پێويسته ئينته‌رنێت به‌كاربهێنن ئه‌گه‌رچي شاره‌زاييشيان كه‌مبێت بۆ ئه‌وه‌ي مێشكيان كار بكات و سه‌رقاڵي نه‌كه‌ن به شتي لاوه‌كي.
توێژه‌ران داوا له‌به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن هامووشۆي ئينته‌رنێت بكه‌ن و به‌كاريبهێنن تا مێشكيان له‌كاردابێت و ببووژێته‌وه.
ئه‌مه‌و ئه‌و توێژه‌ره له‌ميانه‌ي خوێندنه‌وه‌ي ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا باسي له‌وه‌كردووه‌كه‌له‌گه ڵ ئه‌وه‌ي مرۆڤ به‌ته‌مه‌ندا بچێت مێشكيشي به‌ته‌مه‌ندا ده‌چێت و كاره‌كاني به‌ره‌و بێهێزي ده‌چن، به‌ڵام كارپێكردني به‌شێوه‌يه‌كي به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاڵاكييه‌كاني و ده‌بێته‌هۆي پاراستني ياده‌وه‌رييه‌كاني.
جێگه‌ي باس كردنه‌لێكۆڵينه‌وه‌كه‌له سه‌ر 24 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌كه‌ته‌مه يان له‌نێوان 55 ساڵي تاوه‌كو 78 ساڵيدا بووه‌و تاقيكردنه‌وه‌كه‌به‌و شێوه‌يه‌بووه‌نيوه‌يان ڕۆژانه‌به‌شێوه‌يه‌كي به‌رده‌وام ئينته‌رنێتيان به‌كارهێناوه‌و نيوه‌كه‌ي تريان كه‌متر له‌نيوه‌ي ئه‌وان ئينته‌رنێتيان به‌كارهێناوه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ده‌ركه‌وتووه، كه‌ئه‌وانه‌ي زۆر ئينته‌رنێتيان به‌كارهێناوه‌چاڵاكترن له‌وانه‌ي كه‌متر ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ئه‌وه‌ش به‌هۆي ئامێري تيشكي له‌ره‌له‌ري موگناتيسي تايبه‌تي مێشك ده‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌كان داوا له‌به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ئاستي مێشكيان باش بێت و كاركردني باش بێت ئه‌وا پێويسته‌به‌پێي تواناي خۆيان ئينته‌رنێت به‌كاربهێنن
– سايتي كه‌ناڵي ئاسمانيي كه‌ركوك