ته‌ماشاکردنى گوڵ ئاسوده‌يي به مرۆڤ ده‌به‌خشێت
ته‌ماشاکردنى گوڵ و سه‌وزايى و په‌يوه‌ست بوون به سروشته‌وه به شێوه‌يه‌کى گشتي، گۆڕانکاريى زۆرباشيان له‌سه‌ر لايه‌نى ده‌روونيى مرۆڤ هه‌يه.
ته‌ماشاکردنى گوڵ و سه‌وزايى و په‌يوه‌ست بوون به سروشته‌وه به شێوه‌يه‌کى گشتي، گۆڕانکاريى زۆرباشيان له‌سه‌ر لايه‌نى ده‌روونيى مرۆڤ هه‌يه.
له توێژينه‌وه‌يه‌کدا که پڕۆفيسۆرێکى بوارى ده‌رونناسى له زانکۆى مانچسته‌ر به هاوکاريى کۆمه‌ڵه‌ى باخداريى شاهانه‌ى به‌ر‌يتانيا ئه‌نجاميداوه، ده‌رکه‌وتووه که گوڵ به‌هۆى فێنکيى ئاووهه‌وا و درێژيى رۆژه‌وه ده‌رده‌که‌ون و ئه‌مه‌ش هاوکارى ده‌کات له دروستبوونى گۆڕانکاريى هۆرمۆن له له‌شى مرۆڤدا، به‌واتايه‌کى ديکه ده‌رکه‌وتووه که له پێنج خوله‌کى يه‌که‌مى پياسه‌کردن به سه‌وزايى و ته‌ماشاکردنى گوڵ و گوڵزاردا، مه‌زاج و بارى ده‌روونيى مرۆڤ گۆڕانکاريى به‌ره‌و باشه به‌سه‌ردا دێت
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه که له‌سه‌ر (1250) که‌س ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه که بوونى په‌يوه‌نديى له‌نێوان مرۆڤ و سرووشت و سه‌وزايى و گوڵ و گوڵزاردا، به‌شێوه‌يه‌کى به‌رچاو رۆڵى باش ده‌بينێت له هاتنه‌کايه‌ى ته‌ندروستييه‌کى باش هه‌م له‌رووى ده‌روونى و هه‌م له رووى جه‌سته‌ييشه‌وه.
جه‌ماوه‌رنيوز