نابيناکان چۆن خه‌ون ده‌بينن؟
هه‌ر مرۆڤێكي ئاسايي كه خاوه‌ني چاو بێت و دنيا به جوانييه‌كه‌ي خۆي ببينێت، ئيتر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ي كه به ڕۆژ ده‌يانبينێت، له‌مێشكدا تۆمار ده‌بن و دواتر له خه‌وندا دووباره ده‌يانبينێته‌وه، به‌ڵام نابينايه‌ك كه به كوێري له‌دايك ده‌بێت، ئه‌وا بێگومان خه‌وي ئه‌و جۆرێكي ديكه‌يه، چونكه وێنه‌ي ئه‌م ژيانه له هزريدا تۆمار نييه.

هه‌ر وه‌ك زانايه‌كي نابينا به ناوي (سيسلا تارابيها) كه هه‌ر به نابينايي له‌دايك بووه، ده‌ڵێت «من ده‌زانم ئه‌م كه‌ونه پێكهاتوه له‌شاخ و ده‌ريا و مرۆڤ و ئاژە‌ڵ و..هتد،
به‌ڵام نازانم ئاژە‌ڵ ڕە‌نگي چۆنه و قه‌باره‌كه‌ي چه‌نده، ته‌نها گوێم له ده‌نگيان بووه، دامناوه كه ئاژە‌ڵ شێوه‌يه‌كه، ژماره‌يه‌كم له‌سه‌ر داناوه، ده‌زانم شاخ شتێكي نه‌جوڵاوه، به‌ڵام وێنه‌ي واقيعيي شاخم له‌لا گه‌ڵاڵه نه‌بووه، بۆيه شێوه‌يه‌ك و ژماره‌يه‌كم بۆ شاخ داناوه، بۆيه كاتێك خه‌و به ئاژە‌ڵ، يا شاخه‌وه ده‌بينم، شتێكي لێڵ و ناڕوون ده‌بينم، چونكه نازانم شاخ چۆنه، هه‌ر به حيساباتي خۆم وێنه‌م له هزري خۆمدا كردووه.
بۆيه خه‌وني ئێمه‌ي نابينا و چاوساغان زۆري جياوازه.
به یان پرس