توێژينه‌وه‌يه‌ك : كاري خێر بۆ دڵ باشه و كۆليسترۆڵ كه‌مده‌كاته‌وه
به پێي توێژينه‌وه‌يه‌ك كه زانكۆي به‌ريتانيا له كه‌ندا پێي گه‌يشتوه، كه كاري خێر بۆ ته‌ندرستي دڵ و جه‌سته باشه، توێژينه‌وه‌كه كه به‌سه‌ر 106 خوێندكاري ناوه‌ندي ئه‌نجامدراوه، كراونه‌ته دوو گروپه‌وه و به‌ر له ئه‌نجامداني توێژينه‌وه‌كه په‌ستاني خوێن و لێدواني دڵيشيان بۆ پێوراوه.
توێژينه‌وه‌يه‌ك : كاري خێر بۆ دڵ باشه و كۆليسترۆڵ كه‌مده‌كاته‌وه
ئه‌نجامده‌راني توێژينه‌وه‌كه داواي له گروپي يه‌كه‌م كرد كه بۆ ماوه‌ي 10 هه‌فته‌يه‌ك كاري خۆبه‌خش و له خوێندنگايه‌كي سه‌ره‌تاييدا و گروپي دووهه‌ميش هيچ جۆره كارێكي له‌و شێوه‌يه نه‌كه‌ن
دواي واده‌ي دياري كرا‌و بۆ جارێكي ديكه پشكنين بۆ خوێندكاره‌كان كرا و ده‌ركه‌وت ئه‌و گورپه‌ي كه كاري خۆبه‌خشيان كردوه، رێژه‌ي كوليسترۆڵ له له‌شياندا رێكخراوتره و ئاستي چه‌وريشيان كه‌متره، له‌و گروپه‌ي كه هيچ جۆره چالاكيه‌كي خۆبه‌خشيان نه‌كردوه.
كه‌ركوك تی وی