مناڵي ، دونياي بێ تاواني و پاكيئا
چۆن مناڵێكي شاد په‌روه‌رده بكه‌ين؟
به‌رده‌وام له سه‌رده‌مي مناڵي وه‌ك باش‌ترين و شادترين رۆژاني ژيان ياد ده‌كرێت .
مناڵي دونيايه‌كي له بێ تاواني و پاكي له كه‌نار شادي و تيژ فڕي له زه‌ين دا به‌دي دێنێت. زۆربه‌ي پێگيه‌يشتووه‌كان كاتێك روبه‌رووي كێشه‌كان و قورسي و زه‌حمه‌ت بووني ژيان ده‌بنه‌وه به وبير هێناوه‌ي كاتي مناڵي خۆيان بۆ چه‌ند ساتێك له خه‌م وئازاراه‌كاني زه‌مانه دوور ده‌كه‌ونه‌وه و له سه‌ر باڵي بيره‌وه‌رييه‌كاني بۆ دونيايه‌ك كۆچ ده‌كه‌ن كه تيايدا هيچ جۆره زه‌حمه‌ت و فشار و به‌رپرسياره‌تيه‌ك نييه.ده‌لێي هه‌بووني مناڵێك شاد و ئاسوده ،ئه‌و كه‌سه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مشت و مڕه‌كاني داهاتوو و به‌رپرسياره‌تي پێگه‌يشتويي ئاماده ده‌كات و به‌و دوورگه‌يه‌كي پارێزراو له بيره‌وه‌رييه دڵگيره‌كان ده‌به‌خشێت كه له‌كاته‌سه‌خته‌كان دا تيايدا په‌نا بگرێَت ماندوويه‌تي له‌خۆي دوور بكاته‌وه و به هێزێكي زياتر بۆ جه‌نگي سه‌ختيه‌كان بڕوات .
به دڵنيايي هيوايه‌تي هه‌ر دايك و باوكێك فه‌راهه‌م هێناني ئه جۆره مناڵييه بۆ جگه‌ر كۆشه‌كه‌يه‌تي .
به لام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه كه شادبوون و خۆشحاڵ بوون فێر ناكرێت ،ئێوه ده‌توانن لێزانيه‌كاني ژيان وچێشت لێنان و نوسين و خوێندنه‌وه و ته‌نانه‌ت زمانێكي بياني فێر بكه‌ن به‌ڵام فێر كردني شاد بوون وكامه‌ران بوون شتێك نييه كه به ته‌واوي له به‌ر ده‌ست بێت .زۆربه‌ي زاناكان له‌و بڕوايه‌ن كه ئه جێنانه‌ي كه مناڵ له‌دايك وباوكي پێي ده‌كات رۆڵێكي بنه‌ره‌تي له تواناي ئه‌و كه‌سه بۆ شادبوون و ره‌زامه‌ندي له ژياني هه‌يه.
مناڵي دونيايه‌كي له بێ تاواني و پاكي له كه‌نار شادي و تيژ فڕي له زه‌ين دا به‌دي دێنێت. زۆربه‌ي پێگيه‌يشتووه‌كان كاتێك روبه‌رووي كێشه‌كان و قورسي و زه‌حمه‌ت بووني ژيان ده‌بنه‌وه به وبير هێناوه‌ي كاتي مناڵي خۆيان بۆ چه‌ند ساتێك له خه‌م وئازاراه‌كاني زه‌مانه دوور ده‌كه‌ونه‌وه و له سه‌ر باڵي بيره‌وه‌رييه‌كاني بۆ دونيايه‌ك كۆچ ده‌كه‌ن كه تيايدا هيچ جۆره زه‌حمه‌ت و فشار و به‌رپرسياره‌تيه‌ك نييه.
به‌و حاڵه‌ش رۆڵي دايك و باوك له‌و رێژه شادمانيه‌ي مناڵه كه زۆر به‌ر چاوه.
له‌وانه‌يه نتوانن مناڵه‌كه‌تان فێر بكه‌ن كه خۆشحاڵ بێت به‌ڵام فه‌راهه‌م كردني بوارێك بۆ خۆشبه‌خت بوون و وخۆش ژياني مناڵه كه‌تان ديارييه‌كه كه ته‌نيا ئێوه ده‌توانن به مناڵه‌كه‌تاني ببه‌خشن.
له‌و بابه‌ته دا ئيمه چه‌ند رێگايه‌ك پيشنياز ده‌كه‌ين كه ده‌توانێ يارمه‌تي ئيوه له ره‌خساندن و فه‌راهه‌م هێناني كامه‌راني و خۆشحاڵ كردني مناڵه‌كانتان بدات.
مناڵه كه‌ي خۆتان هه‌ر ئه‌وجۆره‌ي كه هه‌يه خۆشتان بوێت
هه‌موو پسپۆران به پێي دۆزراوه‌كانيان له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه يه‌كه‌م نهێني بۆ هه‌بووني مناڵێكي شاد و بزاو ئه‌وه‌يه‌كه ئه‌و ي به‌و شێوه‌يه‌ي كه هه‌يه قبوڵ بكه‌ن و خۆشتان بوێت ئه‌و كاته‌ي كه مناڵه‌كان به ئاگاييه‌وه له عه‌شق و خۆشه‌ويستي دايك و باوكي خۆيان گه‌وره ده‌بن دڵنيان له‌وه كه تايبه‌تمه‌ندي و تواناييه‌كانيشيان وه‌ك راده‌ي هۆش و بير كردنه‌وه و بير بۆچوون و خۆشه ويستيه‌كانيشيان له لايه‌ن دايك و باوكيان به‌رێزه سه‌يرده‌كرێ و قه‌بوڵ ده‌كرێت ،ئه‌و ئاگايي و متمانه‌يه له مناڵ‌دا شادييه‌كي قووڵ دروست ده‌كات كه له هه‌مووي ژياني دا له گه‌ڵيان ده‌مێنێته‌وه و به‌ردي بناغه‌ي سه‌ركه‌وتن و به‌ختياري له ژياني داهاتوويان ده‌بێت.
ناتوانم بگۆڕن به ده‌توانم
ئه‌و كاته‌ي كه مناڵه‌كه‌تان ده‌زانێت كه ئێوه بڕوا و متمانه‌يه‌كي درز هه‌ڵنه‌گر تان به‌و هه‌يه له خۆي دا تواناي ئه‌نجام داني هه‌ر كارێك ده‌بينێت.ئه‌و شته‌ي كه گرنگه زه‌ين و بۆچووني مناڵه‌كه‌تان به‌و متمانه‌يه كه‌ئيوه پێي ده‌به‌خشن .مناڵه كه‌تان به ئێوه وه‌ك ئۆلگويه‌ك بڕواي هه‌يه به‌و پێيه‌ش خۆي له تيله‌ي چاوي ئێوه ده‌بينێت و ده‌ناسێت كه‌واته راي ئێوه بۆ ئه‌و دياري ده‌كات كه چي بكات وكاريگه‌ري زۆري هه‌يه باوكێك ده‌ڵێت كاتێك كه كوڕه‌كه‌م له ناوه‌ندي بوو سه‌رنجي بۆلاي تۆپاني راكێشراوئه‌و يارييه‌ي پێ خۆش بوو به‌ڵام راهێنه‌ري قوتابخانه‌كه‌يان پێي ووت له‌م بواره دا هيچ توانايه‌كت نييه ئه‌ويش به‌خه‌مبارييه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ي بۆ باس كردم ،پێم ووت تۆ هه‌رگيز رێگا مه‌ده كه‌س بتواني خه‌ون و ئامانجه‌كانت لێ بستێنێت.ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ر بووني چه‌ند ساڵ كوڕه‌كه‌ي من له به‌ناوبانگترين ياريزاني هه‌ڵبژارده تۆپي پێيه.
داناني ياسايه‌كي بێلايه‌ن و به ئينساف
بۆ ژياني خۆتان و مناڵه‌كه‌تان ياسا و سنورێكي گونجاو به ئينسافه‌وه دياري بكه‌ن ئه‌وان به جيدي له به‌ر چاو بگرن. له‌وانه‌يه داناني ئه‌و ياسايانه سه‌ره‌تا بۆ مناڵه‌كانتان زۆر خۆش نه‌بێت به‌ڵام له كار پێكردنيان هه‌ست به پارێزراوي و ئاسايش ده‌كات پسپۆرێكي ده‌روون ناسي ده‌ڵێت : خۆتان له رێگايه‌كي ته‌سك كه له سه‌ر دۆڵێكي زۆر قووڵه بێننه به‌ر چاو به دلنيايي زۆرتان پێ خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر به سه‌ر لێواري ئه‌و هه‌ڵدێره‌دا موحوجه‌ري پارێزه‌ر لكابێت.به‌و متمانه‌يه ئاسوده‌تر رێگاكه ده‌بڕن بۆ زۆربه‌ي مناڵه‌كان شادماني له هه‌ست به پارێزراوي و ئاسايش به‌دي دێت.كاتێك كه مناڵه‌كان تێبيني ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌بێ ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانيان له بنه‌مايه‌كي تايبه‌ت پێره‌وي بكات هه‌ست به‌كاميابي و پارێزراوي زۆرتر ده‌كات.هه‌رده‌م وه‌بير مناڵه‌كانتان بێننه‌وه كه هيچ بابه‌ت و كێشه‌يه‌ك له‌و دونيايه نييه كه ئێوه به يه‌كه‌وه نه‌توانن چاره‌سه‌ري بۆ بدۆزنه‌وه.
مناڵه‌كه‌تان فێر بكه‌ن كه گه‌شبين بێت رێگا به بێ ئۆمێدي نه‌دات،ئه‌و فێركردنه زۆر گرنگه. چونكه به‌فيركردني لێزاني گه‌شبيني له‌سه‌رده‌مي مناڵي ،جگه‌رگۆشه‌كه‌تان هه‌نگاويگه‌وره به‌ره‌و پێگه‌يشتووييه‌كي شاد و پڕله شادماني ده‌بێت.
مرۆڤي ره‌شبين ونارازي زۆربه‌ي كاته‌كان به بابه‌ت و بيرۆكه ناخۆش و تاڵه‌كاني ژياني خۆيه‌وه خه‌ريكه و به‌وشێوه بيركردنه‌وه و هێنانه به‌رچاوي بيره‌وه‌رييه‌كان تواناي خۆشحاڵ بوون له خۆي ده‌سێنێت.له‌حالێكدا مرۆڤه خۆشحاڵ و گه‌شبينه‌كان به‌كۆ كردنه‌وه‌ي زه‌ينيان له سه‌ر روداوه باشه‌كاني ژيان رێگاي خۆيان به‌ره‌و داهاتويه‌كي گه‌شاوه‌ده‌كه‌نه‌وه .
بۆ مناڵكانتان تيمێكي به‌رگري پێك بێنن ئه‌و تيمه جگه له دايك و باوك ده‌توانێ كه‌سانێكي تروه‌ك مامۆستا،راهێنه‌ري وه‌رزش ،راوێژكاري قوتابخانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ي كه‌چاره‌نووسي مناڵيان به‌لاوه گرنگه و مناڵه‌كه‌ي ئێوه‌ش خۆشيان ده‌وێ .هاوريكان و هاوته‌مه‌نه‌كاني كه به‌شێكي گه‌وره‌له‌بازنه‌ي په‌يوه‌ندي به‌رگريي ده‌وروبه‌ري مناڵ پێك دێنێت.له سه‌ر مناڵه‌كه كاريگه‌ريه‌كي زۆري هه‌يه‌كه‌واته ئاگادار بن كه ئه‌وان له به‌رچاو بگرن ه له گرووپانه جێگيريان بكه‌ن.به‌و شێوه ده‌توانن مناڵه‌كه‌ي خۆتان له درێژه دان و به‌ر فراوان كردني ئه‌و دۆستايه‌تي و په‌يوه‌نديانه‌ي له‌گه‌ڵ هاوڕێكاني يارمه‌تيان بده‌ن.
ده‌روون ناسێكي نه‌خۆشخانه‌ي مناڵان له‌و باره‌يه ده‌ڵێت :لێزاني له دۆزينه‌وه‌ي هاوڕێ و را‌گرتن و پاراستني ئه‌و په‌يوه‌نديانه پێويسته و ده‌بێ به لێزانيه‌وه هه‌ر مرۆڤێك هه‌وڵي بۆ بدات.تابتوانێ په‌يوه‌ندييه‌كي قووڵ و پايه‌دار له‌ژياني داهاتووخۆي هه‌بێت.به‌و پێيه‌ش هۆكاري گرنگ و بنه‌ڕه‌تي و هه‌ست به ره‌زامه‌ندي ئه‌و كه‌سه له ژيان و به خۆشي ژيان له داهاتوويه
به‌رنامه‌يه‌كي ريكخراوي وه‌رزشي
مناله‌كاني ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌راورد به نه‌وه‌كاني كۆن له‌مه‌ترسي قه‌ڵه‌وي و كێشي زياده‌ن كه به دڵنيايي ئه‌و بابه‌ته كاريگه‌ريه‌كي دڵخۆشكه‌ر بۆ سه‌ر سه‌لامه‌ت وره‌زامه‌ندي ئه‌وان له‌داهاتوو نابێت.مناڵي قه‌ڵه‌و زۆر له بووني خۆي هه‌ست به ره‌زامه‌ندي ناكات متمانه‌ي به خۆي نييه و زياتر له مناڵي تر بواري خه‌مۆك بووني هه‌يه.به راي پسپۆڕان له په‌روه‌رده چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه: وه‌رزشي رێكخراو كاتێك كه مناڵ به رێك و پێكي وبه‌باشي خواردن بخوات وله‌هه‌مان كات چالاكي جه‌سته‌يي گونجاوي هه‌بێت رێژه‌ي هۆرمۆني شادي به‌خش واتا ئاندرۆفين له‌ميشك زۆرتر ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆي ره‌زامه‌ندي و له ئه‌نجام متمانه به خۆبووني مناڵه‌كه .به دوورگرتني مناڵ له خواردني ئاماده(فاست فوود) له جياتي كه‌لك وه‌رگرتن له‌ميوه و سه‌وزه‌وات وژه‌مي خواردن سالم ولێناني چێشتي ماڵه‌وه له شوين خواردنه له‌قوتو كراوه‌كان.جگه له پرۆتين كه پێويسته بۆ له‌شي مناڵ ده‌بێ ڤيتاميانات و ماده سروشتيه‌كانيش له خواردنه‌كه دا بگاته له‌شي مناڵ
مناڵه‌كه ي خۆتان بۆ يارييه پڕ جمجۆڵ له ده‌ره‌وه‌ي ماڵ هان بده‌ن يارييه‌كاني كه مناڵ خۆي له هه‌ڵبژاردنيان سه‌ربه‌سته و مناڵه‌كه خۆي و هاوڕێكاني به‌رێوه‌ي ده‌به‌ن يارييه‌كي گونجاوه و ئه‌وانيش له كێشي گونجاو دێڵێته‌وه و له‌هه‌مان كات داهێنان وسه‌ربه‌ستي و په‌يوه‌ندي كۆمه‌ڵايه‌تيان فێر ده‌كات.
بيره‌وه‌رييه خۆشه‌كاني خۆتان تۆمار بكه‌ن
بۆ بره‌و دان به هه‌ستي رێز گرتن و سوپاسگوزاريكردن له مناڵه‌كانمان و هه‌ر وه‌هاش بۆ تۆمار كردن وله يادماني بيره‌وه‌رييه‌كان ليستێك له هه‌مووي ئه‌و شته باشانه‌ي كه هه‌يه‌تي و رووداوه شيرين و خۆشه‌كاني كه بۆي رووي داوه له قوتويه‌ك بۆي هه‌ڵبگرن وه‌ك وينه‌ي هاوڕێ و خانه‌واده‌كانيان،پۆستاڵ ويادگارييه بچوكه‌كانيدۆست و هاوڕێكاني ئه‌و شتانه‌ي كه له گه‌شته‌كاني خۆي يا هاورَێكاني پێيان داوه هه‌موويله ناو ئه‌و قوتوويه دابنێت تا ئه‌و كاته‌ي كه مناڵه‌كه‌تان نه‌خۆش يان خه‌مۆكه دونيايه‌ك له بيره‌وه‌رييه خۆشه‌كاني بێته‌وه ياد و زرده‌خه‌نه بێته سه‌ر لێوه‌كاني
ساته زێڕينه‌كاني په‌يوه‌نديي د‌رك بكه‌ن
به‌رنامه‌يه‌كي رێك بخه‌ن كه تيايدا كه‌سه‌كاني خێزان بتوانن زۆر به چڕي له باره‌ي خۆيانه‌وه قسه بكه‌ن له‌و دانيشتنانه دا له باره‌ي خشته‌ي چالاكيه‌كان و وه‌رزشيه‌كه‌يان بدوێن و تا له كاتي پێويست به ئاگايي زياتر بۆ باش بووني بار‌و دۆخه‌كه يارمه‌تيان بده‌ن.
ده‌توانن ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ي له فه‌زايه‌كي ئازاد هاوكات له چالاكييه خانه‌واده‌ييه‌كان وه‌ك سه‌فره لێخوڕيني پاسكيل و پياسه كردن و ته‌نانه‌ت كڕيني رۆژانه دا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌نجام داني ئه‌و كارانه‌ي كه‌به دڵي مناڵه‌كه‌تانه و رێگاداني له كاري رۆژانه‌ي ماڵه‌وه يارمه‌تي ئێوه ده‌دات كه له مناڵه‌كه‌تان نزيكتر بنه‌وه و ساته‌زێڕينه‌كان باشتر د‌رك پێبكه‌ن.
شلك بوون له به‌رامبه‌ر تۆفان
يه‌ك له‌و به‌شانه‌پێويستانه‌ي بۆ گه‌يشتن به شادي پايه‌دار نه‌رم ونيان بوون وشلك بوون له به‌رامبه‌ر روبه‌رَوبوونه‌وه له گه‌ڵ كيشه‌و بابه‌ته‌كانه . هه‌مووي ئێمه چيرۆكي دره‌خته گه‌وره و دێرينه‌كه و نه‌مام بچوكه‌كه له به‌رامبه‌ر تۆفان دا ده‌زانيين درخت به هێزه‌كه و سه‌د ساڵه‌كه ، به‌هۆي خۆراگري له به‌رامبه‌ر تۆفانه‌كه تێك شكا،به‌ڵام نامه شلكه‌كه له به‌رامبه‌ر هێزي ره‌شه‌باكه لار ده‌بۆوه‌و جوڵه‌ي ده‌كرد.بۆ له شوێن خۆي مايه‌وه .به‌و پێيه‌ش نيگه‌راني چۆن هه‌لسوكه‌ت كردني مناڵه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌ت ئازاره‌كان مه‌بن .مامه‌ڵه كردن و ئه‌زموني ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر بابه‌ته جۆراجۆره‌كان له كاردانه‌وه‌كاني دوارۆژي ئه‌ودا كاريگه‌ري جيدي هه‌يه،ئه‌وه‌ش يارمه‌تي ده‌دات تا باشتر بتوانێت باشتر بڕيار بدات.
هه‌ول مه‌ده‌ن مناڵه‌كه‌ي خۆتان له رووداوێك بپارێزن به‌و جۆره‌ي كه باوه ناز په‌رورده‌يان بكه‌ن .له جياتي ئه‌وه فێري بكه‌ن كه ده‌ركي ته‌واوي له له پێشهات و كێشه‌كان بێت و بتوانێت خۆي چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌تان تووشي گرفت و بێ هيواييي و خمۆكێكي زۆر هاتووه يارمه‌تي بده‌ن تا له باري رۆحي بگه‌رێته‌وه دۆخي ئاسايي خۆي دواتر هاني بده‌ن به رووكردنه‌وه‌ي هه‌سته‌كاني خۆي خۆي سوك بكات هه‌ر ئه‌و جۆره‌ي كه له پێش‌و باسمان كرد كه مناڵكان له دايك و باوكي خۆيان ئۆلگو وه‌رده‌گرن كه‌واته له بيرتان بێت كه ئێوه نمونه‌يه‌كي باش له‌بن له نه‌رم ونياني له هه‌بواره‌كان له بێكاريه‌وه بگره تا ترافيك لايت و قه‌ره‌باڵغي شه‌قامه‌كاني پێ نيشان بده‌ن.
سه‌ڕ سوڕماني لێ مه‌ستێن
كاتێك كه مناڵه‌كه‌ي ئێوه له به‌رامبه‌ر شتێكي گه‌وره ده‌وه‌ستێت تووشي سه‌ڕسوڕمان ده‌بێت وحه‌زي له‌وه‌يه هه‌مووي وه‌رده‌كارييه‌كاني بزانێت.له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌تان له باره‌ي بڕواي خۆتان به خوا و پابه‌ندييتان به په‌يوه‌ندييه‌كاني خێزاني قسه بكه‌ن.
فێري بكه‌ن پێويست ناكات ئه‌و بتواني هه‌مووشت به‌رووني هه‌ست پێبكات به‌ڵكو زۆر به‌ساده‌يي ده‌توانێ له بوونيان چێژ وه‌ر بگرێت و رێزيان لێبگرێت.پياسه كردن له‌دارستان يان پارك ،سه‌ير كردني ئاسمان له شه‌و سه‌يركردني زه‌وي ته‌ڕ و شێ‌دار و ته‌نانه‌ت كرمه‌كانيش پاش بارانه،هه‌ر هه‌موويان ديمه‌ني جوانن له سروشت كه ده‌توانن هاوكات له‌گه‌ڵ جواني تواناي قه‌بوڵكردن و هه‌ستكردنيان به له به‌ر چاو گرتني ورده‌كارييه‌كان فێره مناڵه‌كه‌تان ده‌كات.به به‌شداري كردن له‌و چالاكيانه له هه‌مان كات به‌شداري پێكردني مناڵه‌كه‌تان له بابه‌ته‌كاني خۆتان رۆحيه‌ي مه‌ڵومۆ و زيره‌كي له‌و دا به هێزتر ده‌كات له هه‌مان كات شاد بوون و چێژ وه‌رگرتن له هه‌موو بابه‌ته بچوكه‌كانيش فێره ئه‌و بكه‌ن.
که رکوک تی وی