رووباروی جياواز
رووباره پێنج ره‌نگه‌كه، يه‌كێكه له‌ڕووباره جوانه‌كاني جيهان و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ي (سيرانيا ديلاماكارينا)ي كۆڵۆمبياوه، ئه‌و رووباره ره‌نگينه له‌ماوه‌يه‌كي دياريكراوي ساڵدا ديمه‌نه‌كه‌ي ئه‌وه‌نده جوان و ناوازه ده‌بێت، كه هيچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ئاستيدا سه‌رسام نه‌بێت.
ئه‌فسوني سروشت
بێگومان ئه‌و كاتانه‌ي كه چاوه‌كان ناتوانن بنوقێن و پێڵوه‌كان ناتوانن بتروكێن له‌به‌ر ئه‌فسوني سروشت، ئه‌وه ماناي ئه‌وه‌يه كه «نيگامان كه‌وتۆته سه‌ر شتێكي ئه‌وه‌نده سه‌رنجڕاكێش و كاريگه‌ر به‌هۆيه‌وه ناتوانێت فه‌رماني هه‌سته‌كان جێبه‌جێ بكات و بڕياره‌كه‌شي ده‌بێت به‌بڕيارێكي خوديي» ئه‌مه‌ش بۆ رووباري (ريۆ كاستيلس) يان رووباري (پێنج ره‌نگ) هه‌ر وايه‌و كاتێك كه پڕ ده‌بێت له‌ڕه‌نگي سيحراوي له‌نێوان وه‌رزه شێداره‌كان و وه‌رزه‌كاني وشكيدا، ئيتر چاو له‌ئاستيدا واقي وڕ ده‌مێنێت و جووڵه‌و تووركاندني بيرده‌چێته‌وه.
رووباره پێنج ره‌نگه‌كه، يه‌كێكه له‌ڕووباره جوانه‌كاني جيهان و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ي (سيرانيا ديلاماكارينا)ي كۆڵۆمبياوه، ئه‌و رووباره ره‌نگينه له‌ماوه‌يه‌كي دياريكراوي ساڵدا ديمه‌نه‌كه‌ي ئه‌وه‌نده جوان و ناوازه ده‌بێت، كه هيچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ئاستيدا سه‌رسام نه‌بێت.
رووبارێكي ره‌نگاوڕه‌نگ
ئه‌و رووباره له‌نێوان مانگه‌كاني حوزه‌يران و تشريني يه‌كه‌مداو له‌و كاتانه‌دا كه پله‌ي گه‌رماو ئاستي ئاوه‌كه گونجاون، چه‌ند رووه‌كێكي ده‌گمه‌ن له‌بنكي رووباره‌كه‌دا ده‌ژێته‌وه‌و به‌هۆيه‌وه هه‌موو رووبه‌ري رووباره‌كه به‌درێژي (100) كيلۆمه‌ترو پانتايي (20) مه‌تر پڕ ده‌بێت له‌ئه‌فسون.. ئه‌و ره‌نگاو ره‌نگييه‌شي بۆ ماوه‌يه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ده‌بێته‌وه به‌ڕووبارێكي ئاسايي. ئه‌وه‌ي مايه‌ي نهێنيي و دروستكردني ته‌ليسمي ئه‌و ره‌نگاو ره‌نگييه‌شه جۆره رووه‌كێكه كه له‌ناو قووڵايي رووباره‌كه‌دا ده‌ڕوێت و تايبه‌ته به‌و وڵاته‌و ناوي (مه‌كارينا كلافيگريا- Macarenia clavigera)يه.
ئاوێزاني ره‌نگه‌كان
به‌وته‌ي ئه‌وانه‌ي بينيوويانه، له‌سه‌ره‌تادا رووه‌كه‌كه وه‌ك چه‌ند هێڵێكي سووري تێر له‌ناو رووباره‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر چه‌ند پانتاييه‌كي لميي زه‌ردو سه‌وزيش ئه‌ملاولاي ده‌گرن و شينيي ئاسمانيش له‌سه‌ر رووباره‌كه ره‌نگده‌داته‌وه، هه‌مووشيان پێكه‌وه ئاوێزاني هه‌ندێك ره‌نگدانه‌وه‌ي تري دره‌خت و سه‌وزاييه‌كاني ده‌وروبه‌ر ده‌بن و له‌ئاوه‌كه‌دا جوانترين و ره‌نگينترين تابلۆي سروشت ده‌نه‌خشێنن، ئه‌مه‌ش ديمه‌نێكي ئه‌وتۆ دروستده‌كات كه هزر بۆ ئه‌وپه‌ڕي تێڕامان ببات و وا بكات چاو له‌سه‌يركردني تێر نه‌بێت.
رووباره جوانه‌كه
به‌داخه‌وه گه‌يشتن به‌و رووباره زۆر ئاسان نييه‌و ئه‌وه‌ي ده‌يه‌وێت بچێت بۆ سه‌يري، پێويسته كاتێكي گونجاو بدۆزێته‌وه‌و له‌و ماوه‌يه‌ي كه رووباره‌كه وه‌كو باخچه‌يه‌كي ره‌نگين خۆي نمايش كردووه، له‌به‌ر سه‌ختي رێگه‌كه‌شي ده‌بێت ماوه‌يه‌كي زۆر به‌پێ بڕوات، چونكه زۆر ده‌شت و كێ‌و دێته رێگه‌ي، به‌ڵام کاتێک ده‌گاته ئه‌وێ و رووباره جوانه پێنج ره‌نگييه‌كه ده‌بينێت، ئيتر هيلاكييه‌كه‌ي له‌بير ده‌چێته‌وه‌و چه‌ند ساتێكي خۆش پێكه‌وه له‌ژواندا ده‌بن.