مۆبايل مێشك ده‌كوڵێنێت
ناو به‌ناو له‌ڕێگه‌ي كه‌ناڵه جياجياكاني راگه‌ياندنه‌وه ئه‌و راپۆرتانه بڵاوده‌كرێته‌وه، كه باس له‌زيانه‌كاني مۆبايل ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ي تازه‌يه له‌م راپۆرته‌ي ئه‌مجاره‌دا «زه‌نگي ئاگاداركردنه‌وه‌كه له‌لايه‌ن رێكخراوي ته‌ندروستي جيهانييه‌وه لێدراوه».
ناو به‌ناو له‌ڕێگه‌ي كه‌ناڵه جياجياكاني راگه‌ياندنه‌وه ئه‌و راپۆرتانه بڵاوده‌كرێته‌وه، كه باس له‌زيانه‌كاني مۆبايل ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ي تازه‌يه له‌م راپۆرته‌ي ئه‌مجاره‌دا «زه‌نگي ئاگاداركردنه‌وه‌كه له‌لايه‌ن رێكخراوي ته‌ندروستي جيهانييه‌وه لێدراوه».
مۆبايل و مايكرۆوه‌يڤ
له‌و راپۆرته‌دا كه له‌م دواييه‌دا رێكخراوي ته‌ندروستي جيهانيي بڵاويكردۆته‌وه، به‌شێوه‌يه‌كي فه‌رمي مۆبايل خراوه‌ته ناو ليستي ئه‌و شتانه‌وه‌ي كه مرۆڤ تووشي شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ناوي مۆبايل چووه‌ته پاڵ (دوكه‌ڵي ئۆتۆمبێل، ماده‌ي موره‌كه‌ب، كلۆرو فرۆم)ه‌وه‌و وه‌كو ماده‌يه‌كي زيانبه‌خش ناوي ده‌برێت، ئه‌و بڕياره‌ش له‌دواي ده‌رئه‌نجامي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌يه كه (31) زاناي (14) ده‌وڵه‌تي جياواز به‌شدارييان تێدا كردووه.
رێكخراوه‌كه له‌درێژه‌ي راپۆرته‌كه‌يدا ده‌ڵێت: چۆن ئامێري مايكرۆوه‌يڤ خواردن ده‌كوڵێنێت، مۆبايل-يش هه‌مان كارده‌كات و «له‌ڕێگه‌ي تيشكه‌كانييه‌وه مێشك ده‌كوڵێنێت» ئه‌وان ئه‌وه‌شيان ئاشكراكردووه، كه ئه‌وه نه‌ك هه‌ر هۆكاري تووشبوونه به‌شێرپه‌نجه، به‌ڵكو كاريگه‌رييه‌كي زۆريش ده‌كاته سه‌ر يادگه‌و ياده‌وه‌رييه‌كان و لايه‌ني هه‌ڵچووني له‌مرۆڤدا. ئه‌و زانايانه كه زۆر به‌وردي له‌كاريگه‌رييه خراپه‌كاني مۆبايليان كۆڵيووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن: كاريگه‌ريي تيشكه‌كاني مۆبايل له‌سه‌ر مناڵ چه‌ند هێنده‌ي گه‌وره‌كانه، چونكه ئێسكي كه‌لله‌سه‌ري مناڵ له‌چاو گه‌وره‌كاندا ناسكترو نه‌رمتره‌و تيشكه‌كان خێراتر ده‌يبڕن.
كۆمپانياكان چي ده‌ڵێن؟
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانيا گه‌وره‌كاني دروستكردني مۆبايل وه‌ڵامي ئه‌و راپۆرته ده‌ده‌نه‌وه‌و رايده‌گه‌يه‌نن: ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌ر جه‌ختكردنه سه‌ر راپۆرته كۆنه‌كانه‌و هيچ به‌ڵگه‌يه‌كي تازه‌ي تێدا نييه، هه‌قه له‌وه‌شدا په‌نجه‌ي تۆمه‌تباركردن، ته‌نها بۆ ئه‌و كۆمپانيانه رابكێشرێت، كه ئامێره‌كانيان به‌شێوه‌يه‌كي باش دروست ناكه‌ن، نه‌ك هه‌موو كۆمپانياكان.
له‌لايه‌کيتره‌وه رێكخراوێكي بواري ژينگه راي خۆي له‌و باره‌يه‌وه ئاشكرا ده‌كات و له‌ڕێگه‌ي خستنه‌ڕووي ده‌رئه‌نجامي كۆمه‌ڵێك توێژينه‌وه‌ي تازه‌وه، زيانه‌كاني به‌كارهێناني مۆبايلي وه‌كو زيانه‌كاني كێشاني جگه‌ره وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و ئامێره مه‌ترسي به ته‌ندروستي كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌يه‌نێت.
تۆش بيزانه
له‌دواي بڵاوبوونه‌وه‌ي ئه‌و راپۆرتانه‌وه، ئه‌وه‌ي پێويسته هه‌موو كه‌سێك بيزانێت، ئه‌و رێنماييانه‌يه، كه كۆمپانياكاني دروستكردني مۆبايل بڵاويانكردۆته‌وه، بۆ نموونه كۆمپانياي (ئه‌پڵ-apple) ئامۆژگاريي به‌كارهێنه‌راني ده‌كات، كه له‌پێناو ته‌ندروستيياندا باشتروايه مۆبايله‌كانيان (15ملم) له‌خۆيان دووربخه‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به ئامێري (بلاك بێري)يش پێويسته ئه‌و نێوه‌نده (25ملم) بێت.
زانايانيش ده‌ڵێن: له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌م سه‌رده‌مه‌دا هيچ يه‌كێك له‌ئێمه ناتوانێت ده‌ستبه‌رداري مۆبايله‌كه‌ي بێت، بۆيه وا پێويست ده‌كات، ئه‌م رێنماييانه جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌م رێنماييانه له‌بيرمه‌كه
1. له‌جياتي ئه‌وه‌ي راسته‌وخۆ مۆبايل له‌گوێيه‌كانت نزيك بكه‌يته‌وه هيدفۆن به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌رچي ره‌نگه ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ت به‌لاوه باش نه‌بێت و كاره‌ت به‌لاوه قورس بێت يان شه‌رم بكه‌يت، به‌ڵام ته‌ندروستيت له‌هه‌موو ئه‌وانه گرنگتره.
2. راسته به‌كارهێناني هيدفۆن مه‌ترسي شه‌پۆله‌كانت لێ دوورده‌خاته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌ويش به‌به‌رده‌وامي به‌كاربهێنرێت و زۆر به‌گوێوه بهێڵدرێته‌وه.
3. له‌كاتي قسه‌كرندا زۆر مه‌جوڵێ، چونكه ئه‌و جووڵه‌يه وا ده‌كات كه مۆبايله‌كه‌ت تيشكي زياتر ده‌ربكات و بۆ ده‌سته‌به‌رکردني شه‌به‌كه‌ي پێويست له‌يه‌ككاتدا شه‌پۆلي چه‌ند تاوه‌رێك وه‌ربگرێت.
4. هه‌تا ده‌توانيت قسه‌كردن كه‌م بكه‌ره‌وه‌و له‌جياتي ئه‌وه كورته‌نامه بنێره.
5. هه‌تا ده‌توانيت له‌كاتي نووسيني كورته‌نامه‌كانيشدا مۆبايله‌كه‌ت له‌ده‌موچاوت نزيك مه‌كه‌ره‌وه.
خوێنه‌ري ئازيز، زاناكان ده‌ڵێن: ره‌نگه كاتێك ئه‌م رێنماييانه ده‌بينيت، به‌لاته‌وه سه‌ير بێت، ياخود زۆر به بايه‌خه‌وه وه‌رينه‌گريت، به‌ڵام ئه‌وه بزانه تۆ به‌كارهێنه‌ري ئامێرێكيت كه گه‌وره‌ترين رێكخراوي ته‌ندروستي جيهان نيگه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر زۆر به‌كارهێنان و چۆنێتي مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵيدا، ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ش كه باسي لێوه ده‌كرێت په‌يوه‌نديي راسته‌وخۆي به ته‌ندروستي خۆت و مناڵه‌كانته‌وه هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه ئاگاداربه!.
ماله په ری Aawsat