ماسي سوور
ماسي سوور يه‌کێک له‌و شتانه‌يه که ئێمه ئێرانيه‌کان کاتي هاتنه‌وه‌ي نه‌ورۆزو ساڵي تازه له سه‌ر سفره‌ي حه‌وت سيني دادنێن و منداڵه‌کانيش زۆريان هۆگري به ماسي سوور و کڕيني هه‌يه،(هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رۆژانه ره‌نگي ديکه‌ش به‌رچاو دەکەوێ) بۆ کڕيني ماسي سور و راگرتني پێويسته چه‌ند خاڵ له‌به‌رچاوبگرين.

کاتي کڕيني ماسي و هه‌ڵبژاردني ماسي ساغ و ته‌ندروست به جواني سه‌يري که‌ن ده‌بێ ماسييه‌که پڕجموجۆڵ و ساغ بێ،باڵه‌کاني نه‌نوشتابێته‌وه،له‌سه‌ر پێسته‌که‌ي له‌که و په‌ڵه‌ي نه‌بێ، چاوي ساغ بێ و کێشه‌ي نه‌بێ. دواي کڕينيشي له شوشه و زه‌رفي چکوله‌ي مه‌که‌ن، زه‌رفي گونجاو که سه‌رەکه‌ي گه‌وره بێ زۆر باشه، هه‌ر ده‌نک ماسي بچوک پێويستي به يه‌ک ليتر ئاو و هه‌واي پێويست هه‌يه، ئاوي ماسييه‌کان حه‌فته‌يەک دووجار بگۆڕن.
باشتره ئاوه‌که‌يان زۆر سارد نه‌بێ، ده‌ست له ماسييه‌کان مه‌ده‌ن ، چونکو ئه‌گه‌ري گواستنه‌وه‌ي نه‌خۆشي هاوبه‌ش له ماسي بۆ مرۆڤ زۆره به تايبه‌ت منداڵه‌کان نابێ ده‌ستيان لێده‌ن و ئه‌گه‌ريش ده‌ستيان لێدا ده‌بێ حه‌تمه‌ن ده‌ستيان به ئاو‌و سابون بشۆنه‌وه، خۆراکي ئه‌و ماسيانه ورکه نانه، هه‌ڵبه‌ت زۆر ورد‌و ئه‌ويش يه‌ک يا دووکه‌ڕه‌ت له رۆژدا بێ، ماسي دو يا سێ رۆژ به‌ر له‌جێژن بکڕن، دواي نه‌ورۆز و سێزده‌به‌ده‌ر زۆر که‌س ماسييه سوور و ره‌نگاوره‌نگه‌کان له ئاوي چۆم و رووبار و کانييه‌کان به‌ره‌ڵڵا ده‌که‌ن، که کارێکي زۆر هه‌ڵه‌يه، به هيچ جۆر نابێ ئه‌و ماسيانه له چۆم و روباره‌کان هاوێن.چونکو ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسييه نه‌خۆش بێ ماسييه‌کاني ديکه‌ش گيرۆده‌ي نه‌خۆشيي ده‌کا و پيسبووني ژينگه‌شي به‌دواوه‌يه.
سه حه ر تی وی