چه‌ند خاڵي گرينگ بۆ ماڵ خاوێنکردنه‌وه
له تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ساڵي تازه نه‌ک هه‌ر سفره‌ي حه‌وت سين و يان کڕيني شتومه‌ک، به‌ڵکو ماڵهه‌ڵگرتنه‌وه‌و ماڵخاوێنکردنه‌وه‌يه ، خاوێنکردنه‌وه‌ي ماڵه‌کان به‌ر له نه‌ورۆز داب ونه‌رێتيکي ئێرانييه‌کان به بۆنه‌ي هاتنه‌وه‌ي به‌هاره و هه‌ڵبه‌ت كزانه‌وه و خوريني پێست، ئێش و ژاني پشت و که‌مه‌ر، ده‌ست و مل و ته‌نانه‌ت شکاني ئێسک و مه‌سموم بوون و کێشه‌ي هه‌ناسه‌شي به دواوه‌يه. به‌ڵام به له‌به‌ڕچاوگرتني هه‌ندێ خاڵ ده‌توانين به‌رگريي له‌و رووداوانه بکه‌ين .
کاري هه‌ڵه ئه‌وه‌يه که ماڵ خاوێنکردنه‌وه‌ي کۆتايي ساڵ له رۆژاني نزيک به جێژن و به په‌له په‌ل ده‌ست پێبکه‌ين.که ئه‌ويش ده‌بێته هۆي تووڕه‌يي و ماندوويه‌تي و لاوازيي و ئه‌گه‌ر جوتێک ده‌مپايي خزيشي لێ زياد بکه‌ن، ده‌بێته هۆي که‌وتنه خواره‌وه له په‌يژه و يان هه‌ڵخليسكان له‌سه‌ر سراميک و سه‌رزه‌وي و شکاني ده‌ست و لاق. بێ گومان ژاني که‌مه‌ر يه‌کێک له به‌رچاوترين کێشه‌کانه که ژنان تووشي ده‌بن به‌ڵام چي بکه‌ين تووشي ئه‌و ئێش و ئازارانه نه‌بين.
خاوێنکردنه‌وه‌ي ماڵه‌کان به‌ر له نه‌ورۆز داب ونه‌رێتيکي ئێرانييه‌کان به بۆنه‌ي هاتنه‌وه‌ي به‌هاره و هه‌ڵبه‌ت كزانه‌وه و خوريني پێست، ئێش و ژاني پشت و که‌مه‌ر، ده‌ست و مل و ته‌نانه‌ت شکاني ئێسک و مه‌سموم بوون و کێشه‌ي هه‌ناسه‌شي به دواوه‌يه. به‌ڵام به له‌به‌ڕچاوگرتني هه‌ندێ خاڵ ده‌توانين به‌رگريي له‌و رووداوانه بکه‌ين .
جارێکي ديکه‌ش کووته‌مانه به‌رله ده‌سپێکردني کاري ماڵ خاوێنکردنه‌وه بۆ ماوه‌ي 5 يان 10 خوله‌ک وه‌رزشي نه‌رم و سوک بکه‌ن، به‌رنامه‌يه‌ک بۆ ماڵ خاوينکردنه‌وه دانێن، جلي سووک و نه‌رم و نه‌خي له‌به‌ر که‌ن، کاتي مال خاوێنکردنه‌وه حه‌تمه‌ن ده‌رکه و په‌نجه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه ته‌نه‌نات ئه‌گه‌ر هه‌وا سارديش بێ، به‌ڵام ئاگامان له منداڵه‌کان بێ سه‌رمايان نه‌بێ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانن کاتێک منداڵه‌کان له ماڵ نين ماڵ خاوێن که‌نه‌وه زۆر باشتره،زۆر ئاو بخۆنه‌وه، له سه‌رپۆش و ده‌ستکيش و ماسک و پێشگيره که‌ڵک وه‌رگرن، به تايبه‌ت کاتێک له مه‌وادي خاوێنکه‌ره‌وه‌ي شيميايي وه‌ک وايتێکس که‌ڵک وه‌رده‌گرن. کاتي ماڵ خاوێنکردنه‌وه زۆر گوشار بۆ که‌مه‌رتان مه‌هێنن. بۆ گواستنه‌وه‌ي که‌لوپه‌لي زۆرتر له 20 کيلۆ حه‌تمه‌ن له دوو که‌س يارمه‌تيي وه‌رگرن.
کاتي شوشتني ده‌رکه‌و په‌نجه‌ره و ديوار له ماوه‌ي هه‌ر 2 يان 3 خوله‌ک که کار ده‌که‌ن ماوه‌يه‌ک سه‌رتان داخه‌ن و پشووبده‌ن. کاتێک له حه‌مام شتومه‌ک ده‌شۆن چه‌کمه له‌پێ که‌ن به‌تايبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ي ئازاري ئێسک و ماسولکه‌يان هه‌يه نابێ که‌لوپه‌ل و ئامێري کاره‌بايي ته‌ڕ بكه‌ن و مه‌هێڵن پريز و ته‌لي کاره‌با ته‌ڕبێ. ئه‌گه‌ر ناچارن بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ي شوێني بڵيند له‌په‌يژه که‌ڵک وه‌رگرن نابێ به‌رازييه‌که‌ي له 70 سانت زياتر بێ، باشتره له په‌يژه‌ي دوو لايه که‌ڵک وه‌رگرن. دواخاڵيش ئه‌وه‌يه که کاري خاوێنکردنه‌وه‌ي ماڵ به هاوکاريي ته‌واوي ئه‌نداماني بنه‌ماڵه ئه‌نجام بده‌ن.
سه حه ر تی وی