خاوێن کردنه‌وه‌ي پارکێت، سراميک، موزائيک، فه‌ڕش و مۆکيت
ئه‌و ژوورانه‌ي به پارکێت داپۆشراون زۆر هه‌ستيارن و ناکرێ وه‌ک ژووري سراميکي و موزائيکي خاوێن بکرينه‌وه، کاتێک پارکێت ته‌ڕ بێ خراپ ده‌بێ و هه‌ڵده‌مسێ چونکو داره، پارکێت زۆرجار به واکس و رۆني تايبه‌ت خاوێن ده‌کرێته‌وه، دواي ئه‌و کاره دڵۆپێک ئاو له سه‌ر پارکێت رۆ بکه‌ن که‌مێک سه‌برکه‌ن هه‌تا ويشک بێته‌وه ئه‌گه‌ر سپي هه‌ڵگه‌ڕا دڵنيا بن زۆر چاک خاوێن بووته‌وه. ئێستا ده‌توانن به ته‌يي تايبه‌ت به خاوێنکردنه‌وه‌ي ژووره‌کان يان ته‌يي ويشک خاوێني که‌نه‌وه. ده‌توانن هه‌ر 10 يا 14رۆژ جارێك ئه‌وکاره دووپات که‌نه‌وه.
ئه‌و ژوورانه‌ي به پارکێت داپۆشراون زۆر هه‌ستيارن و ناکرێ وه‌ک ژووري سراميکي و موزائيکي خاوێن بکرينه‌وه، کاتێک پارکێت ته‌ڕ بێ خراپ ده‌بێ و هه‌ڵده‌مسێ چونکو داره، پارکێت زۆرجار به واکس و رۆني تايبه‌ت خاوێن ده‌کرێته‌وه، دواي ئه‌و کاره دڵۆپێک ئاو له سه‌ر پارکێت رۆ بکه‌ن که‌مێک سه‌برکه‌ن هه‌تا ويشک بێته‌وه ئه‌گه‌ر سپي هه‌ڵگه‌ڕا دڵنيا بن زۆر چاک خاوێن بووته‌وه.
بۆخاوێن کردنه‌وه‌ي سراميک و موزائيکي ناو ژووره‌کان سه‌ره‌تا به گه‌سک پاكي که‌نه‌وه‌و دڵنيا بن خر‌ته وخاڵي وه‌ک ورکه نان و خۆراک وشتي ديکه‌ي له‌سه‌ر نه‌ماوه ، دواتر له مه‌وادي خاوێنکه‌ره‌وه و بۆنخۆشکه‌ر که له بازاريشدا هه‌يه که‌ڵک وه‌رگرن يان له که‌مێک فاب و سرکه و ئاو که تێکه‌ڵتان کردووه که‌ڵک وه‌رگرن دواتر به ته‌ي ويشکي که‌نه‌وه. پاشان ده‌توانن سه‌رله‌نوێ گسكي ده‌ونه‌وه.
جۆشي شيرين ماده‌يه‌که که ده‌توانن بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ي له‌که و په‌ڵه‌ي سه‌ر موزائيک که‌ڵکي لێوه‌رگرن،ئه‌و ماده‌يه سراميک وه‌بريقه‌ش ده‌خا.سه‌باره‌ت به فه‌ڕش و مۆکێتيش ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ي ده‌ڵێن که بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ي فه‌ڕش له ئامێري گه‌سکي کاره‌بايي که‌ڵک وه‌گرن.
بۆ پاک کردنه‌وه‌ي له‌که و په‌ڵه‌ي سه‌رفه‌رش ئه‌گه‌ر شيله و شه‌ر‌به‌ته سه‌ره‌تا به که‌وچكێك شه‌ربه‌ته‌که‌ي خڕکه‌نه‌وه دوايه به ده‌سره‌يه‌کي ته‌ڕ شوێنه‌که خاوێن که‌نه‌وه ئه‌و کاره چه‌ند جار دووپات بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خاوێن نه‌بووه‌وه که‌ميک ئه‌ڵکۆڵ و سرکه تێکه‌ڵ که‌ن و به ده‌سره‌ي ته‌ڕ دووباره په‌ڵه‌کان خاوێن که‌نه‌وه.
بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ي له‌که‌ي ميوه‌ش سه‌ره‌تا ميوه‌که‌ي کۆکه‌نه‌وه دوايه به ده‌سره‌ي ته‌ڕ و داوتر به شامپۆ فه‌ڕش خاوێني که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر شامپۆ فه‌ڕشتان نييه دو که‌و‌چکي چايخۆري خوێ و که‌وچکێك مايعي قابشۆريي له يه‌ک ليتر ئاو تێکه‌ڵ که‌ن جوان لێکيده‌ن هه‌تا که‌ف ده‌کا دوايه فه‌ڕشه‌که‌ي پێ خاوێن که‌نه‌وه ، بۆ خاوێنکرنه‌وه‌ي له‌که‌ي چاکڵێت و چه‌سب و دۆڵدرمه‌ش، که‌وچکێک مايعي قابشۆري له په‌رداخێک ئاودا تێکه‌ل که‌ن و چه‌ند جار به ده‌سره پێي دابێنن، هه‌تا به ته‌واويي خاوێن ده‌بێته‌وه.
سه حه ر تی وی