• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 738
  • دوو شەممه 27/3/1392
  • رۆژژمێر :

کونە ڕەشەکان چين؟

کونە ڕەشەکان بريتين لەو شوێنانە لە بۆشاييدا کە هێزي کێشکردنيان هێندە بەهێزە تەنانەت ڕووناکيش ناتوانێت لێيانەوە دەربچێت. کونە رەشەکان هێزي کێشکردنيان زۆرە لەبەر ئەوەي بڕێکي زۆر ماددە ئاخنراوەتە بۆشاييەکي بچووکەوە.لەبەر ئەوەي رووناکيان لێوە دەرناچێت، کونە ڕەشەکان بەچاو نابينرێن، کەواتە نەبينراون.

تەلەسکۆبەکاني بۆشايي ئاسمان کە ئامێري تايبەتيان تێدايە، دەتوانن کونە رەشەکان بدۆزنەوە. ئەو ئامێرە تايبەتانە دەتوانن دەريبخەن کە چۆن ئەو ئەستێرانەي لە کونە ڕەشەکانەوە نزيکن رەفتاريان جياوازە لەگەڵ ئەستێرەي ديکەدا.کونە رەشەکان چەند گەورەن؟قەبارەي ئەم کونە ڕەشانە جياوازن.

کونە ڕەشەکان چۆن درووستدەبن؟زاناکان بروايان وايە کونە ڕەشە بچووکترەکان لەگەڵ دروستبووني گەردووندا دروستبوون. کونە ڕەشە ئەستێرەئاساکان لە داڕماني ئەستێرە زۆر گەورەکانەوە بۆناو خۆيان دروستدەبن. کاتێکيش ئەمە روودەدات پێيدەوترێت ‘سوپەر نۆڤا‌. سوپەر نۆڤا بريتييە لە ئەستێرەيەکي تەقاوە کە پارچەکاني بەناو بۆشاييدا بڵاودەبيتەوە.

زاناکان بڕواشيان وايە کونە رەشە گەورەبارستەکان لەگەڵ ئەو کاکێشانانەدا دروستبوون کە لە ناوەندياندان.کە کونە رەشەکان “تاريکن”‌، زانايان چۆن دەزانن بوونيان هەيە؟کونە ڕەشەکان نابينرێن چونکە هێزي کێشکردني بەهێز هەرچي ڕووناکي هەيە ڕادەکێشتە ناوەڕاستي کونە رەشەکانەوە. بەڵام زاناکان دەبينن چۆن ئەو هێزي کێشکردنە کاردەکاتە سەر ئەستێرە و گازەکاني دەوروبەري کونە رەشەکان. زاناکان دەتوانن توێژينەوە لەسەر ئەستێرەکان بکەن بۆ ئەوەي بۆيان دەربکەوێت ئايا ئەو ئەستێرانە لە کوني رەشەوە نزيکن ياخود بە دەوريدا دەسوڕێنەوە.

کونە ڕەشەکان چۆن درووستدەبن؟زاناکان بروايان وايە کونە ڕەشە بچووکترەکان لەگەڵ دروستبووني گەردووندا دروستبوون. کونە ڕەشە ئەستێرەئاساکان لە داڕماني ئەستێرە زۆر گەورەکانەوە بۆناو خۆيان دروستدەبن. کاتێکيش ئەمە روودەدات پێيدەوترێت ‘سوپەر نۆڤا‌. سوپەر نۆڤا بريتييە لە ئەستێرەيەکي تەقاوە کە پارچەکاني بەناو بۆشاييدا بڵاودەبيتەوە.

کاتێک کونێکي ڕەش و ئەستێرەيەک لەيەک نزيکدەبنەوە، ڕوناکييەکي وزەبەرز دروستدەبێت. ئەم جۆرە لە رووناکي چاوي مرۆڤ نايبينێت. زانايان سەتەلايت و تەلەسکۆبي بۆشايي ئاسمان بەکاردەهينن بۆ بنيني ئەم رووناکييە وزەبەرزانە.ئايا ئەگەري ئەوە هەيە کونێکي ڕەش زەوي وێرانبکات؟کونە رەشەکان لە گەردووندا بەدواي هەڵلوشيني ئەستێرە و هەسارەوە مانگەکانەوە نين. زەوي ناکەوێتە ناو کونێکي رەشەوە لەبەر ئەوەي هيچ کونێکي ڕەش ئەوەندە لەم کۆمەڵە خۆرەي ئێمەوە نزيک نييە تاوەکو شتي وەها ڕووبدات.تەنانەت ئەگەر کونێکي ڕەش، کە بارستاييەکەي هێندەي بارستايي خۆر بێت، جێگەي خۆر بگرێتەوە، هێشتاش ناتوانێت زەوي هەڵلوشێت.

ئەوکات زەوي و هەسارەکاني ديکە بەدەوري ئەو کونە رەشەدا دەسوڕێنەوە چونکە هێزي کێشکردني ئەو کونە رەشە يەکسان دەبێت بە هێزي کێشکردني خۆر.ئەم خۆرەي ئێمە هەرگيز نابێت بە کوني ڕەش چونکە خۆر هێندە گەورە نييە کوني ڕەشي لێدروستبێت.

 

ته‌رجومه‌ له ماڵپه‌ڕي‌ زانستەکان