• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 180
  • سێ شەممه 4/4/1392
  • رۆژژمێر :

ئايا تەمەني مرۆڤ دەستکاري‌ دەکرێت؟

تێلۆميرەکان چين؟تەمەن ئەو ماوەيەي ژياني زيندەوەرانە کە خانە و ئەندامۆچکەکاني لەش بە چالاکي کاردەکەن و لەگەڵ وەستاني ئەم چالاکيانەشەدا تەمەن کۆتايي دێت.

هەرچەندە کە درێژيي کتومتي تەمەني کەسێك نەزانراوە، چەند هۆکارێك هەن کە کار دەکەنە سەر ماوەکەي. مرۆڤ هەميشە هەوڵيداوە کە تەمەني خۆي درێژ بکاتەوە، بەڵام ئايا چي بەرپرسە لە درێژي تەمەن؟بەرپرسي يەکەم لە تەمەني خانەکان تێلۆميرەکانە (Telomere) کە بريتيە لە ريزبەندێکي دياريکراوي دووبارەبوونەوەي نيکلۆتايدەکان و دەکەوێتە کۆتايي کرۆمۆسۆمەکانەوە (هەر کرۆمۆسۆمێک لە دوو کرۆماتين پێک دێت).

کاري تێلۆميرەکان بريتيە لە پاراستني کۆتايي کرۆمۆسۆمەکان لە تێکچوون و پێکەوەنوساني کرۆمۆسۆمەکاني دراوسێ. لەکاتي‌ دابەشبووني‌ خانەدا (خانە يەکەي‌ پێکهاتن و فرمانە لە لەشي‌ زيندەوەراندا) ماددەي‌ بۆماوەيي‌ خانەکە دوو هێندە دەبێت و دەبێتە دوو خانە. بەڵام تێلۆميرەکان دوو هێندە نابن بەمەش لەگەڵ هەردابەشبونێکدا بڕێک لە جوتە نيوکلۆتايد کەم دەکات تا کۆتايي بە تێلۆميرەکان دێت و بەمەش خانە لە چالاکي‌ دەوەستێت، واتە دەمرێت.

تێلۆميرەکان چين؟تەمەن ئەو ماوەيەي ژياني زيندەوەرانە کە خانە و ئەندامۆچکەکاني لەش بە چالاکي کاردەکەن و لەگەڵ وەستاني ئەم چالاکيانەشەدا تەمەن کۆتايي دێت.

 وشەي‌ تێلۆمير لە داشراوەي‌ دوو وشەي‌ يۆنانيوە وەرگيراوە کە (telos ) واتە (کۆتايي ) وە ( meros) واتە|( ڕەگ ). پەيوەندي‌ نێوان تێلۆمير و تەمەن سەلمێنراوە کە بەرسي‌ يەکەمي‌ بەچالاک مانەوەي‌ زيندەوەر بوني‌ تێلۆميرەکانێتي‌ وەهەروەها سەلمێنراوە کە ژمارەي‌ جووتە نيوکلۆتايدەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکي‌ دي جياوازە ئەمەش بەشێکي ئەو جياوازي‌ تەمەنە ڕوندەکاتەوە کەلە نێوان تاکەکاندا بەدي‌ دەکرێت.

 هەروەها، جياوازيەکي‌ گەورە بەدي‌ دەکرێ لە نێوان ئەو زيندەوەرانەدا کە ناوک ڕاستەقينەن وەکو (کيانەوەر و ڕوەک و کەڕوو  و قەوزە …..هتد) لەگەڵ ئەوزيندەوەرانەي‌ کەناوک سەرەتايين وەکو (بەکتريا). ئەم جياوازيەش ئەوەيە کەناوک سەرەتاييەکان هەميشەيين و هەرگيز لە دابەشبوون ناوەستن، بەپێچەوانەي‌ ناوک ڕاستەقينەکانەوە کە تواناي‌ دابەشبوونيان سنوردارە. هۆکاري چالاك مانەوەي‌ خانەکان هەبووني ئەنزيمي‌ تێلۆميرەيزە کە رێگري دەکات لە کورتبونەوەي‌ تێلۆميرەکان، ئەگەر بتوانرێ ئەم ئەزيمە چالاکبکرێت لە مرۆڤدا ئەوا بۆهەميشە ئەتوانرێ رێگري‌ لە پيربوون بکرێ. 

وه‌رگيراو له‌ ماڵپه‌ري‌ زانسته‌كان

ماڵپه‌ريnrt tv